لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 7:28-10 - Compare All Versions

کردار 7:28-10 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ده‌وروبه‌ری ئه‌و شوێنه‌ زه‌وی وزاری پیاوگه‌وره‌ی دوورگه‌كه‌ بوو كه‌ ناوی پۆپلیۆسه‌، ئه‌و پێشوازی لێكردین و سێ ڕۆژ به‌ خۆشییه‌وه‌ میوانداری كردین. وا ڕێككه‌وت باوكی پۆپلیۆس كه‌وتبوو، تا و سكچوونی لێبوو. پۆڵۆس چووه‌ لای و نوێژی كرد، ده‌ستی له‌سه‌ر دانا و چاكیكرده‌وه‌. كاتێ ئه‌مه‌ ڕوویدا، نه‌خۆشه‌كانی دیكه‌ی دوورگه‌كه‌ ده‌هاتن و چاک ده‌بوونه‌وه‌، ئیتر به‌ زۆر شێوه‌ ڕێزیان گرتین، له‌ به‌ڕێكه‌وتن هه‌رچی پێویستی بوو دابینیان كرد.

هاوبەشی بکە
کردار 28 PNTZS

کردار 7:28-10 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

دەوروبەری ئەو شوێنە زەوی و زاری پیاوگەورەی دوورگەکە بوو کە ناوی پۆبلیۆسە. ئەو پێشوازی لێکردین و سێ ڕۆژ بە خۆشییەوە میوانداری کردین. وا ڕێککەوت باوکی پۆبلیۆس لەناو جێگادا کەوتبوو، تا و سکچوونی هەبوو. پۆڵس چووە لای و نوێژی کرد، دەستی لەسەر دانا و چاکیکردەوە. کاتێک ئەمە ڕوویدا، نەخۆشەکانی دیکەی دوورگەکە دەهاتن و چاک دەبوونەوە. ئیتر بە زۆر شێوە ڕێزیان گرتین، کە بەڕێکەوتین هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابین کردین.

هاوبەشی بکە
کردار 28 KSS