لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 3:28-6 - Compare All Versions

کردار 3:28-6 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

پۆڵۆس چیلكه‌ی زۆری كۆكرده‌وه‌ و خستییه‌ ئاگره‌كه‌، مارێک له‌به‌ر گه‌رماییه‌كه‌ ده‌رپه‌ڕی و خۆی به‌ ده‌ستیه‌وه‌ هه‌ڵواسی. كاتێ به‌ربه‌ریه‌كان ماره‌كه‌یان بینی خۆی به‌ ده‌ستیه‌وه‌ هه‌ڵواسی بوو، به‌ یه‌كتریان وت: “دیاره‌ ئه‌م كابرایه‌ بكوژه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ده‌ریا ڕزگاری بوو، دادپه‌روه‌ری نه‌یهێشت بژیێت”. ماره‌كه‌ی ڕاوه‌شانده‌ نێو ئاگره‌كه‌ و تووشی هیچ زیانێک نه‌بوو. ئه‌وانیش چاوه‌ڕێیان ده‌كرد بئاوسێت یان له‌ناكاو به‌ مردوویی بكه‌وێت. به‌ڵام زۆر چاوه‌ڕێیان كرد و بینییان هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وت، ئه‌وسا بیروڕایان گۆڕی و وتیان: “ئه‌مه‌ خوداوه‌ندێكه‌!”.

هاوبەشی بکە
کردار 28 PNTZS

کردار 3:28-6 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

پۆڵس هەندێک چیلکەی کۆکردەوە و خستییە ئاگرەکە، تیرەمارێک لەبەر گەرماییەکە دەرپەڕی و خۆی بە دەستیەوە هەڵواسی. کاتێک خەڵکەکە تیرەمارەکەیان بینی خۆی بە دەستییەوە هەڵواسیوە، بە یەکتریان گوت: «بێگومان ئەم کابرایە بکوژە، هەرچەندە لە دەریا ڕزگاری بوو، بەڵام خوداوەندی دادپەروەری ناهێڵێت بژیێت.» بەڵام پۆڵس تیرەمارەکەی ڕاوەشاندە ناو ئاگرەکە و تووشی هیچ زیانێک نەبوو. ئەوانیش چاوەڕێیان دەکرد بئاوسێت یان لەناکاو بە مردوویی بکەوێت. بەڵام زۆر چاوەڕێیان کرد و بینییان هیچی بەسەرنەهات، ئەوسا بیروڕایان گۆڕی و سەبارەت بە پۆڵس گوتیان: «ئەمە خوداوەندێکە!»

هاوبەشی بکە
کردار 28 KSS