لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 1:28-6

کردار 1:28-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كه‌ ڕزگاریان بوو زانییان كه‌ ئه‌و دوورگه‌یه‌ پێی ده‌ووترێ میلیتایه‌. دانیشتووانه‌كه‌ی كه‌ به‌ربه‌ری بوون چاكه‌یه‌كی له‌ ڕادده‌به‌ده‌ریان له‌گه‌ڵ كردین، چونكه‌ ئاگریان بۆ كردینه‌وه‌ و پێشوازییان له‌ هه‌موومان كرد، له‌به‌ر ئه‌و باران و سه‌رمایه‌ی لێیدابووین. پۆڵۆس چیلكه‌ی زۆری كۆكرده‌وه‌ و خستییه‌ ئاگره‌كه‌، مارێک له‌به‌ر گه‌رماییه‌كه‌ ده‌رپه‌ڕی و خۆی به‌ ده‌ستیه‌وه‌ هه‌ڵواسی. كاتێ به‌ربه‌ریه‌كان ماره‌كه‌یان بینی خۆی به‌ ده‌ستیه‌وه‌ هه‌ڵواسی بوو، به‌ یه‌كتریان وت: “دیاره‌ ئه‌م كابرایه‌ بكوژه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ ده‌ریا ڕزگاری بوو، دادپه‌روه‌ری نه‌یهێشت بژیێت”. ماره‌كه‌ی ڕاوه‌شانده‌ نێو ئاگره‌كه‌ و تووشی هیچ زیانێک نه‌بوو. ئه‌وانیش چاوه‌ڕێیان ده‌كرد بئاوسێت یان له‌ناكاو به‌ مردوویی بكه‌وێت. به‌ڵام زۆر چاوه‌ڕێیان كرد و بینییان هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وت، ئه‌وسا بیروڕایان گۆڕی و وتیان: “ئه‌مه‌ خوداوه‌ندێكه‌!”.

هاوبەشی بکە
کردار 28 بخوێنەوە