کردار 1:28-5
کردار 1:28-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه ڕزگاریان بوو زانییان كه ئه‌و دوورگه‌یه پێی ده‌ووترێ میلیتایه. دانیشتووانه‌كه‌ی كه به‌ربه‌ری بوون چاكه‌یه‌كی له ڕادده‌به‌ده‌ریان له‌گه‌ڵ كردین، چونكه ئاگریان بۆ كردینه‌وه و پێشوازییان له هه‌موومان كرد، له‌به‌ر ئه‌و باران و سه‌رمایه‌ی لێیدابووین. پۆڵۆس چیلكه‌ی زۆری كۆكرده‌وه و خستییه ئاگره‌كه، مارێک له‌به‌ر گه‌رماییه‌كه ده‌رپه‌ڕی و خۆی به ده‌ستیه‌وه هه‌ڵواسی. كاتێ به‌ربه‌ریه‌كان ماره‌كه‌یان بینی خۆی به ده‌ستیه‌وه هه‌ڵواسی بوو، به یه‌كتریان وت: “دیاره ئه‌م كابرایه بكوژه، هه‌رچه‌نده له ده‌ریا ڕزگاری بوو، دادپه‌روه‌ری نه‌یهێشت بژیێت”. ماره‌كه‌ی ڕاوه‌شانده نێو ئاگره‌كه و تووشی هیچ زیانێک نه‌بوو.
کردار 1:28-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کە ڕزگارمان بوو زانیمان ئەو دوورگەیە پێی دەگوترێ ماڵتا. دانیشتووانەکەی چاکەیەکی لە ڕادەبەدەریان لەگەڵ کردین. ئاگریان بۆ کردینەوە و پێشوازییان لە هەموومان کرد، چونکە باران دەباری و کەشوهەوا سارد بوو. پۆڵس هەندێک چیلکەی کۆکردەوە و خستییە ئاگرەکە، تیرەمارێک لەبەر گەرماییەکە دەرپەڕی و خۆی بە دەستیەوە هەڵواسی. کاتێک خەڵکەکە تیرەمارەکەیان بینی خۆی بە دەستییەوە هەڵواسیوە، بە یەکتریان گوت: «بێگومان ئەم کابرایە بکوژە، هەرچەندە لە دەریا ڕزگاری بوو، بەڵام خوداوەندی دادپەروەری ناهێڵێت بژیێت.» بەڵام پۆڵس تیرەمارەکەی ڕاوەشاندە ناو ئاگرەکە و تووشی هیچ زیانێک نەبوو.