کردار 21:27-26
کردار 21:27-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ماوه‌یه‌كی زۆر بوو نانیان نه‌خواردبوو، پۆڵۆس له‌ناوه‌ڕاستیان ڕاوه‌ستا و وتی: “كوڕینه، ده‌بووایه گوێتان له من بگرتایه و قرێتێتان به‌جێ نه‌هێشتایه، ئه‌وسا له‌م تێك‌شكان و زیانه دوور ده‌بوون. ئێستاش ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه كه دڵخۆش بن، چونكه كه‌ستان ژیانی له‌ده‌ست نادات، كه‌شتییه‌كه نه‌بێت. چونكه ئه‌مشه‌و فریشته‌ی ئه‌و خوداوه‌نده‌ی كه من هی ئه‌وم و ده‌یپه‌رستم هاته لام، فه‌رمووی: پۆڵۆس مه‌ترسه! ده‌بێت تۆ له‌به‌رده‌م قه‌یسه‌ڕ ڕاوه‌ستیت و ئه‌وه‌تا خودا ژیانی هه‌موو ئه‌وانه‌ت ده‌داتێ كه له‌گه‌ڵت گه‌شت ده‌كه‌ن. كه‌واته كوڕینه، دڵخۆش بن. چونكه باوه‌ڕم به خودا هه‌یه كه ئاوا ده‌بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی پێم وتراوه. به‌ڵام ده‌بێت بكه‌وینه سه‌ر دوورگه‌یه‌ک”.
کردار 21:27-26 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک ماوەیەکی زۆر بوو نانیان نەخواردبوو، پۆڵس لە ناوەڕاستیان ڕاوەستا و گوتی: «کوڕینە، دەبووایە گوێتان لە من بگرتایە و کریتتان بەجێ نەهێشتایە، ئەوسا لەم تێکشکان و زیانە دوور دەبوون. ئێستاش لێتان دەپاڕێمەوە ورە بەرنەدەن، کەستان ژیانی لەدەست نادات، تەنها کەشتییەکە تێکدەشکێت، چونکە ئەمشەو فریشتەی ئەو خودایەی من هی ئەوم و دەیپەرستم، هاتە لام و گوتی: ”پۆڵس مەترسە! دەبێت تۆ لەبەردەم قەیسەر ڕاوەستیت و خودا ژیانی هەموو ئەوانەت دەداتێ کە لەگەڵت گەشت دەکەن.“ کەواتە کوڕینە، ورەبەرز بن، چونکە باوەڕم بە خودا هەیە کە ئاوا دەبێت، وەک ئەوەی پێی فەرمووم. بەڵام دەبێت بکەوینە سەر دوورگەیەک.»