کردار 13:27-17
کردار 13:27-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه شنه‌بای باشوور هه‌ڵیكرد، وایانزانی به مرازیان گه‌یشتن، له‌نگه‌ریان به‌رزكرده‌وه و به نزیک كه‌ناری قرێتێدا تێده‌په‌ڕین. به‌ڵام دوای كه‌مێک گه‌رده‌لوولێک هه‌ڵیكرد، پێی ده‌ووترا ئهورۆكلیدۆن. كه كه‌شتییه‌كه‌ی گرته‌وه و نه‌یتوانی ڕووبه‌ڕووی بێته‌وه، خۆمان به‌ده‌سته‌وه دا و هاژووراین. به‌ره‌و په‌نای دوورگه‌یه‌ک چووین ناوی كله‌ودی بوو، به زه‌حمه‌ت توانیمان كه‌شتیی ڕزگاربوون بخه‌ینه ژێر ڕكێفمانه‌وه. كاتێ به‌رزیان كرده‌وه، گوریسیان بۆ به‌ستنه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كه به‌كارهێنا. ده‌ترسان بكه‌ونه نێو ته‌نكاوی سیرتیس، ئیتر چارۆگه‌كانیان دابه‌زاند و ئاوا هاژووراین.
کردار 13:27-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کە شنەبای باشوور هەڵیکرد، وایانزانی بە مرازیان گەیشتن، لەنگەریان بەرزکردەوە و بە نزیک کەناری کریتدا تێدەپەڕین. بەڵام دوای کەمێک تۆفانێک کە بە «باکووری ڕۆژهەڵات» ناسراوە لەلای دوورگەکەوە هەڵیکرد و کەشتییەکەی گرتەوە و نەیتوانی ڕووبەڕووی بێتەوە، خۆمان بەدەستەوە دا و تۆفانەکە ئێمەی لەگەڵ خۆی برد. تۆفانەکە ئێمەی بەرەو پەنای دوورگەیەکی بچووک برد کە ناوی کەودا بوو، بە زەحمەت توانیمان بەلەمی ڕزگاربوون بخەینە ژێر ڕکێفمانەوە. کاتێک بەلەمەکەیان بەرز کردەوە، گوریسیان بۆ بەستنەوەی کەشتییەکە بەکاردەهێنا. دەترسان بکەونە ناو تەنکاوی سیرتیس، بۆیە لە کەشتییەکەوە لەنگەری دەریایان دابەزاند، بەو شێوەیە تۆفانەکە کەشتییەکەی برد.