لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 1:26-11

کردار 1:26-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌گریپاس به‌ پۆڵۆسی وت: “ڕێگات دراوه‌تێ باسی خۆت بكه‌یت”. ئینجا پۆڵۆس ده‌ستی درێژكرد و به‌رگری كرد: “شا ئه‌گریپاس، خۆم به‌ به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم كه‌ ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م تۆ به‌رگری له‌ خۆم بكه‌م، سه‌باره‌ت به‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی جوو منیان پێ تۆمه‌تبار كردووه‌، به‌ تایبه‌تی تۆ له‌ هه‌موو نه‌ریت و كێشه‌ی جوو شاره‌زایت، بۆیه‌ لێت ده‌پاڕێمه‌وه‌ به‌ بشوودرێژی گوێم لێ بگریت. شێوازی ژیانم له‌ لاویه‌تیم و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌نێو نه‌ته‌وه‌كه‌م و له‌ یروشلایم بووه‌، هه‌موو جووه‌كانیش ده‌یزانن. له‌سه‌ره‌تاوه‌ منیان ناسیوه‌، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت گه‌واهیی بده‌ن كه‌وا وه‌ک په‌ڕیشی ژیاوم، كه‌ توندترین ڕێبازی ئایینه‌كه‌مانه‌. ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و هیوایه‌ ڕاوه‌ستاوم و دادگایی ده‌كرێم كه‌ به‌و به‌ڵێنانه‌یه‌ خودا به‌ باوكانمانی داوه‌، ئه‌وه‌ی دوازده‌ هۆزه‌كه‌مان شه‌و و ڕۆژ به‌ په‌رۆشه‌وه‌ خواپه‌رستی ده‌كه‌ن، به‌ هیوای ده‌ستكه‌وتنی. ئه‌ی پاشا، له‌به‌ر ئه‌م هیوایه‌ جوو دادگاییم ده‌كه‌ن. بۆچی ئێوه‌ بڕوا ناكه‌ن كه‌ خودا مردووان هه‌ڵده‌ستێنیته‌وه‌؟ من خۆم پێم وابوو كه‌ پێویسته‌ زۆر شت دژی ناوی ئیشۆعی ناسڕه‌تی بكه‌م. له‌ یروشلایمیش ئه‌وه‌م كرد، ده‌سه‌ڵاتم له‌ كاهینانی باڵا وه‌رگرت و زۆر له‌ پارساكانم خسته‌ زیندان، بۆ كوشتنیان ده‌نگم ده‌دا. له‌ هه‌موو كه‌نیشته‌كاندا زۆر جار سزام ده‌دان تاكو ناچاریان بكه‌م كفر بكه‌ن. ئه‌وه‌نده‌ لێیان به‌ كینه‌ بووم ته‌نانه‌ت له‌ شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ش ده‌مچه‌وساندنه‌وه‌.

هاوبەشی بکە
کردار 26 بخوێنەوە

کردار 1:26-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەگریپاس بە پۆڵسی گوت: «ڕێگات دراوەتێ باسی خۆت بکەیت.» ئینجا پۆڵس دەستی درێژکرد و بەرگری کرد: «شا ئەگریپاس، خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە ئەمڕۆ لەبەردەم تۆ بەرگری لە خۆم بکەم، سەبارەت بە هەموو ئەو شتانەی جولەکە منیان پێ تۆمەتبار کردووە، بە تایبەتی تۆ لە هەموو نەریت و کێشەی جولەکە شارەزایت، بۆیە لێت دەپاڕێمەوە بە ئارامی گوێم لێ بگریت. «هەموو جولەکەکان بە باشی دەزانن کە ژیانی لاویەتیم چۆن بووە، هەر لە سەرەتای ژیانمەوە کە لەنێو گەلەکەم و لە ئۆرشەلیمدا بووم. ئەوان لەمێژە دەمناسن و ئەگەر بیانەوێت دەتوانن شایەتی بدەن کە وەک فەریسی ژیاوم، توندترین ڕێبازی ئایینەکەمان. ئێستاش حوکم دەدرێم لەبەر ئەوەی هیوام بەو بەڵێنە هەیە کە خودا بە باوباپیرانمانی داوە. ئەمە ئەو بەڵێنەیە کە دوازدە هۆزەکەمان شەو و ڕۆژ بە هیوای هاتنەدی، بە پەرۆشەوە خواپەرستی دەکەن. ئەی پاشا، لەبەر ئەم هیوایە جولەکە تۆمەتبارم دەکەن. بۆچی ئێوە باوەڕ ناکەن کە خودا مردووان هەڵدەستێنێتەوە؟ «لە ڕاستیدا خۆم پێم وابوو کە پێویستە زۆر شت لە دژی ناوی عیسای ناسیرەیی بکەم. لە ئۆرشەلیم ئەوەم کرد، دەسەڵاتم لە کاهینانی باڵا وەرگرت و زۆر کەسم لە گەلی پیرۆزی خودا خستە زیندانەوە، بۆ کوشتنیان دەنگم دەدا. لە هەموو کەنیشتەکان زۆر جار سزام دەدان تاکو ناچاریان بکەم کفر بکەن. ئەوەندە ڕقم لێیان بوو تەنانەت لە شارەکانی دەرەوەش دەمچەوساندنەوە.

هاوبەشی بکە
کردار 26 بخوێنەوە