لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 23:25-27

کردار 23:25-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

بۆ سبه‌ینێ ئه‌گریپاس و به‌رنیكی به‌ ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌وه‌ هاتن، له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ و پیاوماقوڵانی شار هاتنه‌ هۆڵی گوێگرتن، پستۆس فه‌رمانی دا و پۆڵۆس هێنرا. پستۆس وتی: “شا ئه‌گریپاس و هه‌موو ئاماده‌بووانی له‌گه‌ڵمان دان: ئێوه‌ ئه‌م پیاوه‌ی ده‌یبینن، هه‌موو گه‌لی جوو له‌ یروشلایم و لێره‌ لێم پاڕانه‌وه‌، هاواریان ده‌كرد كه‌ نابێت چیتر بژیێت. به‌ڵام من بۆم ده‌ركه‌وت هیچی نه‌كردووه‌ شایانی مه‌رگ بێت، به‌ڵام خۆی داواكارییه‌كه‌ی دایه‌ قه‌یسه‌ڕ، بڕیارم دا بینێرم. ده‌رباره‌ی ئه‌مه‌ شتێكم نییه‌ به‌ دڵنیایی بۆ گه‌وره‌مان بینووسم، بۆیه‌ هێنامه‌ به‌رده‌متان، به‌ تایبه‌تی به‌رده‌می تۆ، شا ئه‌گریپاس، تاكو كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كرا، شتێكم هه‌بێت بینووسم. چونكه‌ به‌لای منه‌وه‌ شیاو نییه‌ گیراوێک بنێرم بێ دیاریكردنی ئه‌و تاوانه‌ی له‌ ئه‌ستۆیه‌تی”.

هاوبەشی بکە
کردار 25 بخوێنەوە