لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 13:25-19

کردار 13:25-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

دوای چه‌ند ڕۆژێک شا ئه‌گریپاس و به‌رنیكی هاتنه‌ قه‌یسه‌ڕییه‌ تاكو سڵاو له‌ پستۆس بكه‌ن. كاتێ چه‌ند ڕۆژێكیان له‌وێ به‌سه‌ربرد، پستۆس بابه‌تی پۆڵۆسی خسته‌ به‌رده‌م پاشا، وتی: “پیاوێک لێره‌یه‌ پیلیكس به‌ گیراوی به‌جێیهێشت. كاتێ چوومه‌ یروشلایم، كاهینانی باڵا و پیرانی جوو داوایان خسته‌ پێشم تاكو تاوانبار بكرێت. جا پێم وتن نه‌ریتی ڕۆمانییه‌كان نییه‌ پێش ڕووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی سكاڵا لێكراو و سكاڵاكاران كه‌سێک به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌ن، تاكو ده‌رفه‌تی به‌رگری له‌ دژی سكاڵاكه‌ هه‌بێت. كاتێ لێره‌ كۆبوونه‌وه‌، خێرا بۆ به‌یانییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ته‌ختی دادوه‌ری دانیشتم، فه‌رمانم دا پیاوه‌كه‌ بهێنن. كاتێ سكاڵاكاران له‌ده‌وروبه‌ری وه‌ستان، تاوانێكی وایان نه‌هێنا له‌وه‌ی بیرم بۆی ده‌چوو، به‌ڵكو مشتومڕیان له‌سه‌ر هه‌ندێک بابه‌ت هه‌بوو تایبه‌ت به‌ ئایینیان و ده‌رباره‌ی پیاوێكی مردوو به‌ ناوی ئیشۆعه‌ كه‌ پۆڵۆس ده‌ڵێت زیندووه‌.

هاوبەشی بکە
کردار 25 بخوێنەوە