کردار 1:25-12
کردار 1:25-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ پستۆس گه‌یشته هه‌رێمه‌كه، دوای سێ ڕۆژ له قه‌یسه‌ڕییه‌وه سه‌ركه‌وته یروشلایم. كاهینانی باڵا و ڕابه‌رانی جوو سكاڵایان دژ به پۆڵۆس كرد و لێی پاڕانه‌وه، تكایان لێ‌كرد چاكه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ بكات به‌وه‌ی بینێرێته یروشلایم. چونكه له‌سه‌ر ڕێگا بۆسه‌یان بۆ نابووه‌وه تاكو بیكوژن. پستۆس وه‌ڵامی دایه‌وه كه پۆڵۆس له قه‌یسه‌ڕییه پاسه‌وانیی لێ بكرێت، به خۆی به‌ته‌مایه زوو به‌ڕێبكه‌وێت. ئینجا وتی: “با گه‌وره پیاوانتان له‌گه‌ڵم بێن، ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه خراپه‌یه‌كی هه‌یه، با سكاڵای لێ بكه‌ن”. دوای هه‌شت تاكو ده ڕۆژ له‌گه‌ڵیان مایه‌وه، چووه قه‌یسه‌ڕییه. بۆ به‌یانی له‌سه‌ر ته‌ختی دادوه‌ری دانیشت، فه‌رمانی دا پۆڵۆس بهێنن. كاتێ ئاماده‌بوو، ئه‌و جووانه‌ی له یروشلایم هاتبوون لێی كۆبوونه‌وه، تاوانی زۆر و ترسناكیان خسته پاڵی، به‌ڵام نه‌یانتوانی بیسه‌لمێنن. ئه‌وسا پۆڵۆس به‌رگری له خۆی كرد: “نه دژی ته‌وراتی جوو و نه دژی په‌رستگا و نه دژی قه‌یسه‌ڕ گوناهم نه‌كردووه”. به‌ڵام پستۆس ده‌یویست چاكه له‌گه‌ڵ جووه‌كاندا بكات، له پۆڵۆسی پرسی: “ده‌ته‌وێ سه‌ربكه‌ویته یروشلایم و له‌وێ سه‌باره‌ت به‌م شتانه دادگاییت بكه‌م؟” پۆڵۆس وتی: “له‌به‌رده‌م ته‌ختی دادوه‌ری قه‌یسه‌ڕ وه‌ستاوم، ده‌بێت لێره‌ش دادگایی بكرێم. من سته‌مم له جوو نه‌كردووه، خۆشت باش ده‌زانیت. چونكه ئه‌گه‌ر تاوانبار بم یان شتێكم كردبێت شایانی سزای مه‌رگ بێت، ئه‌وا له مه‌رگ ڕامنه‌ده‌كرد. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ی كه ئه‌مانه سكاڵام لێ ده‌كه‌ن ڕاست نه‌بێت، ئه‌وا كه‌س ناتوانێت بمداته ده‌ستیان. من داواكه‌م ده‌ده‌مه قه‌یسه‌ڕ!” ئینجا پستۆس له‌گه‌ڵ ڕاوێژكاران قسه‌ی كرد و وه‌ڵامی دایه‌وه: “داواكه‌ت درایه قه‌یسه‌ڕ، ده‌چیته لای قه‌یسه‌ڕ!”.
کردار 1:25-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک فێستۆس گەیشتە هەرێمەکە، لەدوای سێ ڕۆژ لە قەیسەرییەوە چووە ئۆرشەلیم. کاهینانی باڵا و ڕابەرانی جولەکە سکاڵایان لە پۆڵس کرد و لە فێستۆس پاڕانەوە، تکایان لێکرد چاکەیەکیان لەگەڵ بکات بەوەی پۆڵس بنێرێتە ئۆرشەلیم، چونکە لەسەر ڕێگا بۆسەیان بۆ نابووەوە تاکو بیکوژن. فێستۆس وەڵامی دایەوە: «پۆڵس لە قەیسەرییە دەستبەسەرە و خۆشم بە زوویی دەچم بۆ ئەوێ.» ئینجا گوتی: «با گەورە پیاوانتان لەگەڵم بێن، ئەگەر پیاوەکە خراپەیەکی هەیە، با سکاڵای لێ بکەن.» دوای ئەوەی کە فێستۆس هەشت بۆ دە ڕۆژێک لەگەڵیان مایەوە، چوو بۆ قەیسەرییە. بۆ بەیانی لەسەر کورسی دادوەری دانیشت و فەرمانی دا پۆڵس بهێنن. کاتێک کە هێنایان، ئەو جولەکانەی لە ئۆرشەلیمەوە هاتبوون لێی کۆبوونەوە و تاوانی زۆر و ترسناکیان خستە پاڵی، بەڵام نەیانتوانی بیسەلمێنن. ئەوسا پۆڵس بەرگری لە خۆی کرد: «هیچ شتێکم لە دژی تەوراتی جولەکە یان پەرستگا یان قەیسەر نەکردووە.» بەڵام فێستۆس دەیویست چاکە لەگەڵ جولەکەدا بکات، لە پۆڵسی پرسی: «دەتەوێ بچیتە ئۆرشەلیم و لەوێ سەبارەت بەم شتانە دادگاییت بکەم؟» پۆڵس گوتی: «لەبەردەم کورسی دادوەری قەیسەر وەستاوم، دەبێت لێرەش دادگایی بکرێم. خراپەم لەگەڵ جولەکە نەکردووە، وەک چۆن خۆت باش دەزانیت. ئەگەر تاوانێکم کردبێت شایانی سزای مردن بێت، ئەوا لە مردن ڕامنەدەکرد. بەڵام ئەگەر ئەو شتانەی منی پێ تاوانبار دەکەن ڕاست نەبێت، ئەوا کەس ناتوانێت بمداتە دەستیان. داواکەم دەدەمە قەیسەر!» دوای ئەوەی کە فێستۆس لەگەڵ ڕاوێژکارانی قسەی کرد، گوتی: «داواکەت دایە قەیسەر، دەچیتە لای قەیسەر!»