کردار 24:24-27
کردار 24:24-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاش چه‌ند ڕۆژێک پیلیكس و دروشیلای ژنی هاتن، كه جوو بوو، پۆڵۆسی بانگ‌كرد و له‌باره‌ی باوه‌ڕ به مه‌سیح گوێی لێ گرت. ده‌رباه‌ری خوداناسی و خۆڕاگرتن و حوكمدانی داهاتوو ده‌دووا، پیلیكس ترسا و وتی: “ئێستا بڕۆ. كه‌ی كاتم هه‌بوو بانگت ده‌كه‌م”. به هیواش بوو كه پۆڵۆس پاره‌ی بداتێ بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی بكات، بۆیه به‌رده‌وام بانگی ده‌كرد و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد. دوو ساڵ تێپه‌ڕی و پوركیۆس پستۆس شوێنی پیلیكسی گرته‌وه. به‌ڵام ده‌یویست ڕه‌زامه‌ندی جوو به‌ده‌ستبهێنێت، پیلیكس پۆڵۆسی له زیندان هێشته‌وه.
کردار 24:24-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پاش چەند ڕۆژێک فیلیکس و دروسیلای ژنی هاتن، کە جولەکە بوو، پۆڵسی بانگکرد و لەبارەی باوەڕ بە عیسای مەسیح گوێی لێ گرت. کاتێک پۆڵس لەبارەی ڕاستودروستی و بەسەرخۆدا زاڵبوون و حوکمدانی داهاتوو دەدوا، فیلیکس ترسا و گوتی: «ئێستا بڕۆ. کەی کاتم هەبوو بانگت دەکەمەوە.» بە هیوا بوو پۆڵس بەرتیلی بداتێ، بۆیە بەردەوام بانگی دەکرد و قسەی لەگەڵ دەکرد. دوو ساڵ تێپەڕی و پورکیۆس فێستۆس شوێنی فیلیکسی گرتەوە. بەڵام لەبەر ئەوەی کە دەیویست ڕەزامەندی جولەکە بەدەستبهێنێت، پۆڵسی لە بەندیخانە هێشتەوە.