لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 10:24-27

کردار 10:24-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كه‌ فه‌رمانڕه‌وا ئاماژه‌ی بۆ كرد قسه‌ بكات، پۆڵۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “ده‌زانم ساڵانێكی زۆره‌ تۆ دادوه‌ری ئه‌م گه‌له‌یت، بۆیه‌ به‌ خۆشییه‌وه‌ به‌رگری له‌ خۆم ده‌كه‌م. ده‌توانیت دڵنیابیت، دوازده‌ ڕۆژ تێپه‌ڕی نه‌كردووه‌، كه‌ بۆ كڕنۆشبردن سه‌ركه‌وتوومه‌ته‌ یروشلایم. نه‌ له‌ په‌رستگا منیان بینیوه‌ مشتومڕ له‌گه‌ڵ یه‌كێک بكه‌م و نه‌ گه‌لم وروژاندووه‌، نه‌ له‌ كه‌نیشته‌كان و نه‌ له‌ هیچ شوێنێكی ئه‌م شاره‌. ناشتوانن ئه‌و شتانه‌ بسه‌لمێنن كه‌ ئێستا پێی سكاڵام لێ ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ تۆ ده‌دركێنم: به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕێگایه‌ی پێی ده‌ڵێن ڕێباز، ئاوا خودای باوكانم ده‌په‌رستم، باوه‌ڕم هه‌یه‌ به‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ته‌وراته‌ و له‌ پێغه‌مبه‌راندا نووسراوه‌. هیوام به‌ خودایه‌ له‌وه‌ی خۆیان چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن، كه‌ هه‌ستانه‌وه‌ ده‌بێت، بۆ خوداناسان و خراپه‌كارانیش. بۆیه‌ خۆم ڕاده‌هێنم تاكو هه‌میشه‌ ویژدانێكی پاكم به‌رامبه‌ر خودا و خه‌ڵک هه‌بێت. دوای ساڵانێكی زۆر گه‌ڕامه‌وه‌ تاكو پیتاک بۆ گه‌له‌كه‌م بهێنم و قوربانی بكه‌م. له‌مه‌ منیان بینی له‌ په‌رستگادا خۆم بێگه‌رد كردبووه‌وه‌، به‌ڵام نه‌ له‌نێو كۆمه‌ڵێک و نه‌ له‌نێو ئاژاوه‌. به‌ڵام هه‌ندێک جووی ئاسیا، ده‌بووایه‌ بهاتبوونایه‌ لات و سكاڵا بكه‌ن، ئه‌گه‌ر شتێكیان له‌سه‌رم هه‌بووایه‌. یان با خۆیان بڵێن چ تاوانێكیان له‌ من دۆزییه‌وه‌، كاتێ له‌به‌رده‌م سه‌نهه‌دریمدا ڕاوه‌ستام، جگه‌ له‌م ڕاگه‌یاندنه‌ كاتێ له‌نێویان ڕاوه‌ستابووم هاوارم كرد: سه‌باره‌ت به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانه‌ ئه‌مڕۆ ئێوه‌ حوكمم ده‌ده‌ن!”. پیلیكسیش دوایخستن، كه‌ وردتری ده‌رباره‌ی ڕێگاكه‌ ده‌زانی، وتی: “كه‌ لیسیاسی فه‌رمانده‌ هات، ئه‌وا بڕیار له‌ بابه‌ته‌كانی ئێوه‌ ده‌ده‌م”. ئینجا فه‌رمانی به‌ سه‌رپه‌له‌كه‌ دا كه‌ چاودێریی پۆڵۆس بكرێت و هه‌ندێک سه‌ربه‌ستیی هه‌بێت، كه‌سیش ڕێگا له‌ هاوڕێیه‌كانی نه‌گرێت بێن بۆ ڕاژه‌كردنی. پاش چه‌ند ڕۆژێک پیلیكس و دروشیلای ژنی هاتن، كه‌ جوو بوو، پۆڵۆسی بانگكرد و له‌باره‌ی باوه‌ڕ به‌ مه‌سیح گوێی لێ گرت. ده‌رباه‌ری خوداناسی و خۆڕاگرتن و حوكمدانی داهاتوو ده‌دووا، پیلیكس ترسا و وتی: “ئێستا بڕۆ. كه‌ی كاتم هه‌بوو بانگت ده‌كه‌م”. به‌ هیواش بوو كه‌ پۆڵۆس پاره‌ی بداتێ بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی بكات، بۆیه‌ به‌رده‌وام بانگی ده‌كرد و قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد. دوو ساڵ تێپه‌ڕی و پوركیۆس پستۆس شوێنی پیلیكسی گرته‌وه‌. به‌ڵام ده‌یویست ڕه‌زامه‌ندی جوو به‌ده‌ستبهێنێت، پیلیكس پۆڵۆسی له‌ زیندان هێشته‌وه‌.

هاوبەشی بکە
کردار 24 بخوێنەوە

کردار 10:24-27 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کاتێک فەرمانڕەوا ئاماژەی بۆ پۆڵس کرد قسە بکات، ئەویش وەڵامی دایەوە: «دەزانم ساڵانێکی زۆرە تۆ دادوەری ئەم گەلەیت، بۆیە بە خۆشییەوە بەرگری لە خۆم دەکەم. دەتوانیت دڵنیابیت، دوازدە ڕۆژ تێپەڕی نەکردووە کە بۆ پەرستن هاتوومەتە ئۆرشەلیم. نە لە پەرستگا منیان بینیوە مشتومڕ لەگەڵ کەسێک بکەم و نە خەڵکم وروژاندووە، نە لە کەنیشتەکان و نە لە هیچ شوێنێکی ئەم شارە. ناتوانن ئەو شتانە بسەلمێنن کە ئێستا پێی تاوانبارم دەکەن. بەڵام من دان بەوەدا دەنێم کە بەگوێرەی ئەو ڕێگایەی کە ئەوان پێی دەڵێن ڕێبازی چەوت، خودای باوباپیرانم دەپەرستم. باوەڕم هەیە بە هەموو ئەوەی بەگوێرەی تەوراتە و لە پەڕتووکی پێغەمبەراندا نووسراوە، هەروەها هەمان ئەو هیوایەم بە خودا هەیە کە ئەو پیاوانە هەیانە، کە هەستانەوە بۆ ڕاستودروستان و خراپەکارانیش دەبێت. لەبەر ئەوە تێدەکۆشم تاکو هەمیشە ویژدانێکی پاکم بەرامبەر خودا و خەڵک هەبێت. «لەدوای ساڵانێکی زۆر گەڕامەوە تاکو پیتاک بۆ گەلەکەم بهێنم و قوربانی بکەم. منیان لە حەوشەکانی پەرستگادا لە کاتی خۆپاککردنەوەدا بینی، بەڵام نە لەناو خەڵک و نە لەناو ئاژاوە. بەڵام هەندێک لەو جولەکانەی ئاسیا، ئەگەر شتێکیان لە دژی من هەبووایە، دەهاتنە لات و سکاڵایان لەسەرم دەکرد. یان با خۆیان بڵێن چ تاوانێکیان دۆزییەوە، کاتێک لەبەردەم ئەنجومەنی باڵادا ڕاوەستام، جگە لەم ڕاگەیاندنە کاتێک لەنێویان ڕاوەستابووم هاوارم کرد: ”سەبارەت بە هەستانەوەی مردووانە ئەمڕۆ ئێوە حوکمم دەدەن!“» فیلیکس کە زانیارییەکی باشی دەربارەی ڕێگاکە هەبوو، دادگاییەکەی دواخست و گوتی: «کە لیسیاسی فەرماندە هات، ئەوا بڕیار لە بابەتەکانی ئێوە دەدەم.» ئینجا فەرمانی بە سەرپەلەکە دا کە چاودێری پۆڵس بکرێت، بەڵام هەندێک سەربەستی هەبێت، کەسیش ڕێگا لە هاوڕێیەکانی نەگرێت بۆ خزمەتکردنی. پاش چەند ڕۆژێک فیلیکس و دروسیلای ژنی هاتن، کە جولەکە بوو، پۆڵسی بانگکرد و لەبارەی باوەڕ بە عیسای مەسیح گوێی لێ گرت. کاتێک پۆڵس لەبارەی ڕاستودروستی و بەسەرخۆدا زاڵبوون و حوکمدانی داهاتوو دەدوا، فیلیکس ترسا و گوتی: «ئێستا بڕۆ. کەی کاتم هەبوو بانگت دەکەمەوە.» بە هیوا بوو پۆڵس بەرتیلی بداتێ، بۆیە بەردەوام بانگی دەکرد و قسەی لەگەڵ دەکرد. دوو ساڵ تێپەڕی و پورکیۆس فێستۆس شوێنی فیلیکسی گرتەوە. بەڵام لەبەر ئەوەی کە دەیویست ڕەزامەندی جولەکە بەدەستبهێنێت، پۆڵسی لە بەندیخانە هێشتەوە.

هاوبەشی بکە
کردار 24 بخوێنەوە