کردار 4:22-8
کردار 4:22-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
تاكو مردن ئه‌م ڕێگایه‌م چه‌وسانده‌وه، ژن و پیاوم ده‌گرت و ڕاده‌ستی زیندانم ده‌كردن، وه‌كو كاهینی باڵا و هه‌موو پیران گه‌واهیم بۆ ده‌ده‌ن. په‌یامم بۆ برایانی دره‌مسوق له‌وان وه‌رگرت، چووم تاكو ئه‌وانه‌ی ئه‌وێش به به‌ندكراوی بهێنمه یروشلایم تاكو سزا بدرێن. ئه‌وه‌بوو كاتێ ده‌ڕۆیشتم و له نیوه‌ڕۆدا له دره‌مسوق نزیک ده‌بوومه‌وه، له‌ناكاو له ئاسمانه‌وه ڕووناكییه‌كی مه‌زن له ده‌وروبه‌رم دره‌وشایه‌وه. كه‌وتمه سه‌ر زه‌وی و گوێم له ده‌نگێک بوو پێی فه‌رمووم: شاوول! شاوول! بۆچی ده‌مچه‌وسێنیته‌وه؟ وه‌ڵامم دایه‌وه: گه‌وره‌م، تۆ كێی؟ پێی فه‌رمووم: من ئیشۆعی ناسڕه‌تیم، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یچه‌وسێنیته‌وه.
کردار 4:22-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
شوێنکەوتووانی ئەم ڕێگایەم هەتا مردن چەوساندەوە، ژن و پیاوم دەگرت و ڕادەستی زیندانم دەکردن، هەروەک سەرۆکی کاهینان و هەموو ئەنجومەنی پیران شایەتیم بۆ دەدەن. نامەم لەوان وەرگرت بۆ برایانی دیمەشق، چووم تاکو ئەوانەی ئەوێش بە بەندکراوی بهێنمە ئۆرشەلیم تاکو سزا بدرێن. «ئەوە بوو کاتێک دەڕۆیشتم و لە نیوەڕۆدا لە دیمەشق نزیک دەبوومەوە، لەناکاو لە ئاسمانەوە ڕووناکییەکی گەورە لە دەوروبەرم درەوشایەوە. کەوتمە سەر زەوی و گوێم لە دەنگێک بوو پێی فەرمووم: ”شاول! شاول! بۆچی دەمچەوسێنیتەوە؟“ «وەڵامم دایەوە: ”گەورەم، تۆ کێیت؟“ «پێی فەرمووم: ”من عیسای ناسیرەییم، ئەوەی تۆ دەیچەوسێنیتەوە.“