کردار 28:20-31
کردار 28:20-31 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته ئاگاتان له خۆتان و له هه‌موو مێگه‌له‌كه بێت، ئه‌وه‌ی ڕووحی پارسا به چاودێری داناون بۆی، تاكو شوانایه‌تی وارگه‌ی خودا بكه‌ن، ئه‌وه‌ی به خوێنی خۆی كڕیویه‌تی. چونكه ده‌زانم پاش ڕۆیشتنم گورگی ڕفێنه‌ر دێنه نێوتان، به‌زه‌ییان به مێگه‌له‌كه نایه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها له‌نێو خۆتاندا پیاوانێک په‌یدا ده‌بن، باسی شتی چه‌وت ده‌كه‌ن، تاكو قوتابییه‌كان به‌دوای خۆیاندا ڕابكێشن. بۆیه بێ‌دار بن، له یادتان بێت ماوه‌ی سێ ساڵ شه‌و و ڕۆژ به فرمێسكه‌وه سارد نه‌بوومه‌ته‌وه له ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكتان.
کردار 28:20-31 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئاگاتان لە خۆتان و لە هەموو مێگەلەکە بێت، کە ڕۆحی پیرۆز ئێوەی کردووە بە چاو‌دێر بەسەریانەوە. شوانایەتی کڵێسا‌ی خودا بکەن، کە بە خوێنی خۆی کڕیویەتی. دەزانم پاش ڕۆیشتنم گورگی ڕفێنەر دێنە ناوتان، بەزەییان بە مێگەلەکە نایەتەوە. هەروەها لەنێو خۆتاندا خەڵکانێک پەیدا دەبن کە ڕاستیی دەشێوێنن، تاکو قوتابییەکان بەلای خۆیاندا ڕابکێشن. بۆیە ئێشک بگرن، لە بیرتان بێت بۆ ماوەی سێ ساڵ شەو و ڕۆژ بە فرمێسکەوە نەوەستاوم لە ئاگادارکردنەوەی هەر یەکێکتان.