کردار 19:20-24
کردار 19:20-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌و په‌ڕی خاكساری و فرمێسكه‌وه ڕاژه‌ی په‌روه‌ردگارم ده‌كرد، به پیلانی جووه‌كان تووشی ئه‌زموون بوومه، چۆن هیچم له‌و شتانه دوانه‌خستووه كه سوودبه‌خشن و بۆم ڕاگه‌یاندوون، به ئاشكرا و ماڵه‌وماڵ فێرم كردوون. گه‌واهیم بۆ جوو و یۆنانییه‌كان داوه بۆ تۆبه‌كردن به‌ره‌و خودا و باوه‌ڕ به ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان. ئه‌وه‌تا من وا به ڕووحی پارسا به‌ستراوم، ده‌ڕۆمه یروشلایم و نازانم چیم به‌سه‌ر دێت. به‌ڵام ڕووحی پارسا له هه‌موو شارێک گه‌واهیم بۆ ده‌دات كه كۆتكردن و ته‌نگانه چاوه‌ڕێم ده‌كات. به‌ڵام باكم به هیچ شتێک نیه و گیانم به گرنگ نازانم، تاكو كۆششی خۆم و ئه‌و ڕاژه‌ی له ئیشۆعی په‌روه‌ردگار وه‌رمگرتووه به دڵشادیه‌وه ته‌واوی بكه‌م، ڕاژه‌ی گه‌واهیدان بۆ موژده‌ی به‌خششی خودا.
کردار 19:20-24 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە کاتێکدا کە بە پیلانی جولەکە بەرهەڵستکارەکان تووشی تاقیکردنەوەی سەخت بووم، بەوپەڕی بێفیزی و فرمێسکەوە خزمەتی عیسای خاوەن شکۆم دەکرد. هیچم لەو شتانە دوانەخستووە کە سوودبەخشن و بۆم ڕاگەیاندوون، بە ئاشکرا و ماڵەوماڵ فێرم کردوون. شایەتی ئەوەم داوە لای جولەکە و یۆنانییەکان کە دەبێت تۆبە بکەن و بۆ لای خودا بگەڕێنەوە و باوەڕ بە عیسای خاوەن شکۆمان بهێنن. «ئەوەتا ئێستا وا بە ڕۆحی پیرۆز بەستراوم، دەچمە ئۆرشەلیم و نازانم چیم بەسەردێت. تەنها ڕۆحی پیرۆز لە هەموو شارێک شایەتیم بۆ دەدات کە گرتن و ناخۆشی چاوەڕێم دەکات. بەڵام هیچ بەهایەکم بۆ ژیانی خۆم دانەناوە، تەنها ئامانجم ئەوەیە، ئەو پێشبرکێیە تەواو بکەم و ئەو ئەرکە بەجێبگەیەنم کە عیسای خاوەن شکۆ بە منی سپارد، ئەویش ئەرکی شایەتیدانە بۆ مزگێنیی نیعمەتی خودا.