کردار 29:2-35
کردار 29:2-35 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«برایان، با بە ڕاشکاوی پێتان بڵێم کە داودی باوکمان مرد و نێژرا، گۆڕەکەشی تاکو ئەمڕۆ لەلامانە. ئەویش کە پێغەمبەر بوو، دەیزانی خودا سوێندی خواردووە و بەڵێنی پێداوە کە لە بەری پشتی ئەو لەسەر تەختەکەی دادەنیشێت. پێشبینیی کرد و باسی هەستانەوەی مەسیحەکەی کرد، کە نە لە جیهانی مردووان‌دا بەجێهێڵرا و نە جەستەشی بۆگەن بوو. ئەم عیسایە خودا هەڵیستاندەوە، ئێمەش هەموومان شایەتین بۆی. ئینجا بۆ لای دەستەڕاستی خودا بەرزکرایەوە کە بەڵێنی ڕۆحی پیرۆزی لە باوکەوە وەرگرت، ئەمەی ڕژاند کە ئێوە دەیبینن و دەیبیستن. داود بۆ ئاسمان بەرز نەکرایەوە، بەڵکو خۆی دەڵێت: «﴿یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو: ”لە دەستەڕاستم دابنیشە هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت.“﴾
کردار 29:2-35 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، ڕێگا دراوه به ئاشكرا پێتان بڵێم كه داویدی باوكمان مرد و نێژرا، گۆڕه‌كه‌شی تاكو ئه‌مڕۆ له‌لامانه. ئه‌ویش كه پێغه‌مبه‌ر بوو، ده‌یزانی خودا به سوێند، سوێندی بۆ خواردووه كه له به‌رهه‌می پشتی ئه‌و به‌پێی جه‌سته مه‌سیح له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ی داده‌نیشێت. پێشبینیی كرد و باسی هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌سیحه‌كه‌ی كرد، كه نه له دۆڵی بێبندا به‌جێ هێڵدرا و نه جه‌سته‌شی بۆگه‌نی بینی. ئه‌م ئیشۆعه خودا هه‌ستاندیه‌وه، ئێمه‌ش هه‌موومان گه‌واهیده‌رین بۆی. ئینجا بۆ لای ڕاستی خودا به‌رزكرایه‌وه و به‌ڵێنی ڕووحی پارسا‌ی له باوكه‌وه وه‌رگرت، ئه‌مه‌ی ڕژاند كه‌وا ئێوه ده‌یبینن و ده‌یبیستن. داوید بۆ ئاسمان به‌رز نه‌بووه‌وه، به‌ڵكو خۆی ده‌ڵێت: { په‌روه‌ردگار به په‌روه‌ردگارمی فه‌رموو: له‌لای ڕاستم دانیشه تاكو دوژمنانت بخه‌مه ژێر پێیه‌كانت}.