کردار 22:2-23
کردار 22:2-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پیاوانی ئیسڕائیل، گوێ له‌م قسانه بگرن: ئیشۆعی ناسڕه‌تی پیاوێكه بۆتان سه‌لمێندرا، به نیشانه و كاری سه‌یر و په‌رجو كه خودا له نێو ئێوه‌دا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌نجامی دا، وه‌ک خۆشتان ده‌زانن. ئه‌م به‌گوێره‌ی خواستی بڕیارله‌سه‌ردراو و زانینی پێشووی خودا ڕاده‌ستتان كرد، به ده‌ستی گوناهباران له‌خاچتان دا و كوشتتان.
هاوبەشی بکە
کردار 2 بخوێنەوەکردار 22:2-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«پیاوانی ئیسرائیل، گوێ لەم قسانە بگرن: عیسای ناسیرەیی پیاوێکە بۆتان سەلمێنرا، بە پەرجوو و کاری مەزن و نیشانە لەلایەن خوداوە لایەنگری کراوە، کە خودا لە ڕێگەی ئەوەوە لەنێوتان ئەنجامی دا، وەک خۆتان دەزانن. ئەم بەگوێرەی خواستی بڕیارلەسەردراو و زانینی پێشووی خودا داتانە دەست، بە دەستی گوناهباران لە خاچتان دا و کوشتتان.
هاوبەشی بکە
کردار 2 بخوێنەوە