لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 18:18-23

کردار 18:18-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

پۆڵۆس ڕۆژانێكی زۆر مایه‌وه‌، ئینجا ماڵئاوایی له‌ برایان كرد و له‌گه‌ڵ پریسقیلا و ئه‌كیلا به‌ ده‌ریادا به‌ره‌و سوریا ڕۆیشت. دوای ئه‌وه‌ی له‌ كه‌نخریا سه‌ری تاشی، چونكه‌ نه‌زری له‌سه‌ر بوو. گه‌یشتنه‌ ئه‌پیسۆس و ئه‌وانی له‌وێ به‌جێهێشت، به‌ڵام خۆی چووه‌ كه‌نیشت و له‌گه‌ڵ جووه‌كان گفتوگۆی ده‌كرد. ئه‌وانیش داوایان لێكرد ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌لایان بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام قاییل نه‌بوو. به‌ڵكو ماڵئاوایی لێكردن و وتی: “به‌هه‌رحاڵ ده‌بێ جه‌ژنی داهاتوو له‌ یروشلایم بكه‌م، به‌ڵام به‌خواستی خودا ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ لاتان”. ئینجا له‌ ئه‌پیسۆسه‌وه‌ به‌ ده‌ریادا ڕۆیشت. كاتێ له‌ قه‌یسه‌ڕییه‌ دابه‌زی، سه‌ركه‌وت و سڵاوی له‌ وارگه‌ كرد، ئینجا بۆ ئینتیاكیا شۆڕبووه‌وه‌. ماوه‌یه‌ک له‌وێ مایه‌وه‌ و ده‌رچوو، به‌ ڕیز به‌ ده‌ڤه‌ری گه‌ڵاتیه‌ و پرۆگیادا تێپه‌ڕی و وره‌ی هه‌موو قوتابییه‌كانی به‌رز ده‌كرده‌وه‌.

هاوبەشی بکە
کردار 18 بخوێنەوە