کردار 25:17-28
کردار 25:17-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به ده‌ستی مرۆڤ ڕاژه ناكرێت وه‌ک پێویستی به شتێک بێت، چونكه ئه‌و به خۆی ژیان و هه‌ناسه و هه‌موو شتێک ده‌داته هه‌مووان. هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی له یه‌كێک دروستكردووه، تاكو له‌سه‌ر هه‌موو ڕووی زه‌وی نیشته‌جێ بن، كات و سنووره‌كانی نیشته‌جێبوونی ئه‌وانی داناوه و دیاری كردووه، تاكو به‌دوای خودا بگه‌ڕێن، به‌ڵكو بیگه‌نێ و بیدۆزنه‌وه، هه‌رچه‌نده له هه‌ر یه‌كێكمان دوور نییه. چونكه له‌ودا ده‌ژین و ده‌جووڵێین و هه‌ین. وه‌ک هه‌ندێک شاعیرانتان وتیان: “ئێمه‌ش نه‌وه‌ی ئه‌وین”.
کردار 25:17-28 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە دەستی مرۆڤ خزمەت ناکرێت وەک ئەوەی پێویستی بە شتێک بێت، چونکە ئەو خۆی ژیان و هەناسە و هەموو شتێک بە هەمووان دەبەخشێت. هەموو نەتەوەکانی لە یەک کەسەوە دروستکردووە، تاکو لەسەر هەموو ڕووی زەوی نیشتەجێ بن، کات و سنوورەکانی نیشتەجێبوونی ئەوانی داناوە و دیاری کردووە، تاکو ڕوو لە خودا بکەن، بەڵکو بیگەنێ و بیدۆزنەوە، هەرچەندە لە هەر یەکێکمان دوور نییە. ”چونکە لە ئەودا دەژین و دەجوڵێین و هەین،“ وەک هەندێک شاعیرانتان گوتیان: ”ئێمەش نەوەی ئەوین.“