کردار 4:16-9
کردار 4:16-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیتر به شاره‌كاندا تێده‌په‌ڕین و ئه‌و پرسانه‌ی له‌لایه‌ن په‌یامبه‌ران و پیرانه‌وه له یروشلایم بڕیاریان له‌سه‌ر درابوو، پێیان ڕاده‌گه‌یاندن تاكو په‌یڕه‌وی بكه‌ن. جا وارگه‌كان له باوه‌ڕدا به‌هێز ده‌بوون و ڕۆژ به‌ڕۆژ ژماره‌یان زیادی ده‌كرد. ئینجا به ناوچه‌كانی پرۆگیا و گه‌ڵاتیه تێپه‌ڕین، چونكه ڕووحی پارسا ڕێی نه‌دان له ئاسیا وشه‌كه ڕابگه‌یه‌نن. كاتێ گه‌یشتنه میسیا هه‌وڵیان دا به‌ره‌و بیسینیا بڕۆن، به‌ڵام ڕووح ڕێگای نه‌دان. ئه‌وسا به میسیادا تێپه‌ڕین و هاتنه ترۆئۆس. له شه‌ودا پۆڵۆس بینینێكی بینی، پیاوێكی ماقیدۆنیایی ڕاوه‌ستابوو، لێی ده‌پاڕایه‌وه: “بپه‌ڕه‌وه بۆ ماقیدۆنیا و یارمه‌تیمان بده!”.
کردار 4:16-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئیتر پۆڵس و هاوڕێکانی لە شارێکەوە دەچوون بۆ شارێکی دیکە و ئەو فەرمانانەی لەلایەن نێردراوان و پیرانەوە لە ئۆرشەلیم بڕیاریان لەسەر درابوو، پێیان ڕادەگەیاندن تاکو پەیڕەوی بکەن. جا کڵێسا‌کان لە باوەڕدا بەهێز دەبوون و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژمارەیان زیادی دەکرد. پاشان پۆڵس و هاوڕێیەکانی بە ناوچەکانی فریجیا و گەلاتیادا تێپەڕین، لەبەر ئەوەی ڕۆحی پیرۆز ڕێی نەدان لە ناوچەی ئاسیا پەیامی خودا ڕابگەیەنن. کاتێک گەیشتنە نزیک ناوچەی میسیا هەوڵیان دا بەرەو ناوچەی بیسینیا بڕۆن، بەڵام ڕۆحی عیسا ڕێگای نەدان. ئەوسا بە میسیادا تێپەڕین و هاتنە ترۆئاس. لە شەودا پۆڵس بینینێکی بۆ ئاشکرا کرا، کە تێیدا پیاوێکی مەکدۆنی ڕاوەستابوو و لێی دەپاڕایەوە و دەیگوت: «وەرە بۆ مەکدۆنیا و یارمەتیمان بدە.»