کردار 33:16-36
کردار 33:16-36 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیتر له‌و كاته‌ی شه‌و بردنی و برینه‌كانی تیماركردن، یه‌كسه‌ر خۆی و هه‌موو خێزانه‌كه‌ی عه‌مادكران. ئینجا بردنییه ماڵ و خواردنی بۆ دانان، خۆی و هه‌موو خێزانه‌كه‌ی زۆر دڵشادبوون، كه باوه‌ڕیان به خودا هێنا. كه ڕۆژبووهوه فه‌رمانڕه‌واكان پۆلیسیان نارد و وتیان: “ئه‌و دوو پیاوه ئازاد بكه”. چاودێری زیندان ئه‌م هه‌واڵه‌ی دایه پۆڵۆس كه فه‌رمانڕه‌وایان ناردوویانه كه ئازاد بكرێن، بۆیه ئێستا وه‌رنه ده‌ره‌وه و به‌ئاشتی بڕۆن.
کردار 33:16-36 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئیتر چاودێرەکە لەو کاتەی شەودا بردنی و برینەکانی ساڕ‌ێژ کردن و پاشان دەستبەجێ خۆی و خاووخێزانەکەی لە ئاو هەڵکێشران. ئینجا بردنییە ماڵەوە و خواردنی بۆ دانان، خۆی و خاووخێزانەکەی زۆر دڵشاد بوون، کە باوەڕیان بە خودا هێنابوو. کە ڕۆژبووەوە فەرمانڕەواکان چەند سەربازێکیان نارد و گوتیان: «پیاوەکان ئازاد بکەن.» چاودێری بەندیخانە ئەم هەواڵەی دایە پۆڵس: «فەرمانڕەوایان ناردوویانە کە ئازاد بکرێن، بۆیە ئێستا وەرنە دەرەوە و بڕۆن بە سەلامەت.»