لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 26:16-34

کردار 26:16-34 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

له‌ناكاو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی مه‌زن ڕوویدا، گۆشه‌كانی زیندانه‌كه‌ی هه‌ژاند، یه‌كسه‌ر هه‌موو ده‌رگاكان كرانه‌وه‌ و كۆتی هه‌مووان كرایه‌وه‌. كه‌ چاودێری زیندانه‌كه‌ به‌ ئاگا هات و بینی ده‌رگاكانی زیندانه‌كه‌ كراونه‌ته‌وه‌، شمشێری هه‌ڵكێشا به‌ته‌مابوو خۆی بكوژێت، وایزانی به‌ندكراوان ڕایانكردووه‌. پۆڵۆس به‌ده‌نگێكی مه‌زن هاواری كرد: “هیچ له‌ خۆت مه‌كه‌! هه‌موومان لێره‌ین!”، ئه‌ویش داوای ڕووناكی كرد، چووه‌ ژووره‌وه‌ و ده‌له‌رزی، له‌به‌رده‌م پۆڵۆس و شیلا چۆكی دادا. ئه‌وسا بردنییه‌ ده‌ره‌وه‌ و وتی: “گه‌وره‌كانم، پێویسته‌ چی بكه‌م تاكو ڕزگارم بێت؟” وتیان: “باوه‌ڕ به‌ په‌روه‌ردگار ئیشۆعی مه‌سیح بهێنه‌، خۆت و خانه‌واده‌كه‌ت ڕزگارتان ده‌بێت”. جا به‌ وشه‌ی په‌روه‌ردگار بۆ خۆی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ ماڵه‌كه‌یدا بوون دووان. ئیتر له‌و كاته‌ی شه‌و بردنی و برینه‌كانی تیماركردن، یه‌كسه‌ر خۆی و هه‌موو خێزانه‌كه‌ی عه‌مادكران. ئینجا بردنییه‌ ماڵ و خواردنی بۆ دانان، خۆی و هه‌موو خێزانه‌كه‌ی زۆر دڵشادبوون، كه‌ باوه‌ڕیان به‌ خودا هێنا.

هاوبەشی بکە
کردار 16 بخوێنەوە

کردار 26:16-34 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

لەناکاو بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا، بناغەی بەندیخانەکەی هەژاند، دەستبەجێ هەموو دەرگاکان کرانەوە و کۆتی هەمووان بووەوە. کە چاودێرەکە خەبەری بووەوە و بینی دەرگاکانی بەندیخانە کراونەتەوە، شمشێری هەڵکێشا بەتەمابوو خۆی بکوژێت، وایزانی بەندکراوان ڕایانکردووە. بەڵام پۆڵس هاواری کرد: «هیچ لە خۆت مەکە، هەموومان لێرەین!» ئەویش داوای ڕووناکی کرد، چووە ژوورەوە و دەلەرزی، لەبەردەم پۆڵس و سیلا چۆکی دادا. ئەوسا بردنییە دەرەوە و گوتی: «گەورەکانم، پێویستە چی بکەم تاکو ڕزگارم بێت؟» گوتیان: «باوەڕ بە عیسای خاوەن شکۆ بهێنە، خۆت و خێزانەکەت ڕزگارتان دەبێت.» جا پەیامی مەسیحی خاوەن شکۆیان بۆ خۆی و هەموو ئەوانەی لە ماڵەکەیدا بوون ڕاگەیاند. ئیتر چاودێرەکە لەو کاتەی شەودا بردنی و برینەکانی ساڕێژ کردن و پاشان دەستبەجێ خۆی و خاووخێزانەکەی لە ئاو هەڵکێشران. ئینجا بردنییە ماڵەوە و خواردنی بۆ دانان، خۆی و خاووخێزانەکەی زۆر دڵشاد بوون، کە باوەڕیان بە خودا هێنابوو.

هاوبەشی بکە
کردار 16 بخوێنەوە