کردار 11:16-15
کردار 11:16-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا به ده‌ریادا له ترۆئۆسه‌وه ڕێک بۆ سامۆتراقێ ڕۆیشتین و بۆ ڕۆژی دوایی بۆ نیاپۆلیس. له‌وێشه‌وه بۆ پیلیۆس كه یه‌كه‌م شاری ناوچه‌ی ماقیدۆنیایه و جێنشینی ڕۆمانییه‌كانه، له‌وێ چه‌ند ڕۆژێک ماینه‌وه. له شه‌ممه‌دا چووینه ده‌ره‌وه‌ی شار بۆ سه‌ر ڕووبار و وه‌كو نه‌ریتی هه‌میشه‌یی نوێژمان كرد. ئینجا دانیشتین و له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه‌ی كۆبووینه‌وه و قسه‌مان كرد. له شاری تیئۆتیڕا ژنێكی خواپه‌رست به ناوی لوودییا گوێی ده‌گرت، ئه‌رخه‌وان فرۆش بوو. په‌روه‌ردگار دڵی كرده‌وه تاكو سه‌رنج بداته قسه‌كانی پۆڵۆس. كاتێ خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی عه‌مادكران، پاڕایه‌وه و وتی: “ئه‌گه‌ر بڕیارتان داوه من باوه‌ڕدارم به په‌روه‌ردگار، وه‌رنه ماڵه‌كه‌م و بمێننه‌وه”. ئیتر ناچاری كردین.
کردار 11:16-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جا بە دەریادا لە ترۆئاسەوە ڕاست بۆ سامۆسراکی ڕۆیشتین و بۆ ڕۆژی دوایی بۆ نیاپۆلیس. لەوێشەوە بۆ فیلیپی کە گرنگترین شاری ناوچەی مەکدۆنیایە و جێنشینی ڕۆمانییەکانە، لەوێ چەند ڕۆژێک ماینەوە. لە ڕۆژی شەممەدا چووینە دەرەوەی شار بۆ سەر ڕووبار، لەو بڕوایەدا بووین کە شوێنێک بۆ نوێژکردن بدۆزینەوە. دانیشتین قسەمان لەگەڵ ئەو ژنانە کرد کە لەوێ کۆببوونەوە. یەک لەوان کە گوێی دەگرت ژنێکی خواپەرست بوو بە ناوی لیدیا، خەڵکی شاری سیاتیرا و بازرگانی کوتاڵی گرانبەها بوو. مەسیحی خاوەن شکۆ دڵی کردەوە تاکو سەرنج بداتە قسەکانی پۆڵس. کاتێک خۆی و خاووخێزانی لە ئاو هەڵکێشران، پاڕایەوە و گوتی: «ئەگەر بەڕاستی باوەڕتان وایە کە من باوەڕم بە مەسیحی خاوەن شکۆ هێناوە، ئەوا وەرنە ماڵەکەم و بمێننەوە.» ئیتر ناچاری کردین.