کردار 19:15-21
کردار 19:15-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه وای به باش ده‌زانم قورسایی نه‌خه‌ینه ئه‌ستۆی ئه‌وانه‌ی له نه‌ته‌وه‌كانن كه بۆ لای خودا گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵكو بۆیان بنووسین، خۆیان بگرن له گڵاوی بته‌كان و له داوێنپیسی و خنكێندراو و خوێن. چونكه هه‌ر له كۆنه‌وه بانگه‌وازی مووشێ له هه‌موو شارێک كرابوو و هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ک له كه‌نیشته‌كان ده‌خوێندرایه‌وه”.
هاوبەشی بکە
کردار 15 بخوێنەوەکردار 19:15-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«لەبەر ئەوە وای بە باش دەزانم قورسایی نەخەینە سەر شانی ئەو ناجولەکانەی کە بۆ لای خودا گەڕاونەتەوە، بەڵکو بۆیان بنووسین، خۆیان دووربخەنەوە لە گڵاوی بتەکان و لە داوێنپیسی و لە گۆشتی ئاژەڵی خنکێنراو و خوێن، چونکە هەر لە کۆنەوە فێرکردنی مو‌سا لە هەموو شارێک ڕاگەیەنرابوو و هەموو شەممەیەک لە کەنیشتەکان دەخوێنرایەوە.»
هاوبەشی بکە
کردار 15 بخوێنەوە