کردار 8:14-18
کردار 8:14-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له لیستره كابرایه‌ک دانیشتبوو، هێز له پێیه‌كانی نه‌بوو، به زگ‌ماک ئیفلیج بوو، هه‌رگیز ڕێی نه‌كردبوو. پۆڵۆسی بیست كه قسه‌ی ده‌كرد، پۆڵۆسیش چاوی تێبڕی، كاتێک بینی باوه‌ڕی هه‌یه چاكبێته‌وه، به ده‌نگێكی مه‌زن وتی: “هه‌سته به پێوه ڕاوه‌سته!” كابرا یه‌كسه‌ر هه‌ڵبه‌زییه‌وه و ڕێی كرد. كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كه بینییان پۆڵۆس چی كرد، به زمانی لیكاونیه هاواریان كرد و وتیان: “خوداوه‌نده‌كان شێوه‌ی مرۆڤیان وه‌رگرتووه و هاتوونه‌ته خواره‌وه بۆ نێومان!” جا به‌رنڤایان ناونا زییۆس، پۆڵۆسیش هرمس، چونكه قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی بوو. ئینجا كاهینی زییۆس، كه په‌رستگاكه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شار بوو، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كه گا و تاجه‌گوڵینه‌ی هێنابوو و ده‌یویست قوربانی پێشكه‌ش بكات. كاتێ په‌یامبه‌ره‌كان، به‌رنڤا و پۆڵۆس، ئه‌مه‌یان بیست، جله‌كانیان دڕاند، خێرا چوونه لای خه‌ڵكه‌كه، هاواریان كرد و وتیان: “خه‌ڵكینه، بۆچی ئه‌مه ده‌كه‌ن؟ ئێمه‌ش مرۆڤین، له ژێر هه‌مان ئازارداین وه‌ک ئێوه، موژده‌تان ده‌ده‌ینێ واز له‌م شته ناڕه‌وایانه بهێنن و بۆ لای خودای زیندوو بگه‌ڕێنه‌وه، ئافرێنه‌ری ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایه‌تی. ئه‌وه‌ی له نه‌وه‌كانی ڕابردوودا، هێشتی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به ڕێگای خۆیان بڕۆن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆی به بێ گه‌واهیی نه‌هێشته‌وه، چاكه ده‌كات، له ئاسمانه‌وه باران و وه‌رزی به‌روبووممان ده‌داتێ و دڵمان له خواردن و له شادی تێر ده‌كات”. به وتنی ئه‌م قسانه و هه‌وڵدانێكی زۆر توانییان وا له كۆمه‌ڵه‌كه بكه‌ن كه قوربانییان بۆ نه‌كه‌ن.
کردار 8:14-18 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە لیسترا کابرایەک دانیشتبوو، هێز لە پێیەکانیدا نەبوو، بە زگ‌ماک ئیفلیج بوو، هەرگیز بە پێی خۆی نەڕۆیشتبوو. گوێی لە پۆڵس بوو کە قسەی دەکرد، پۆڵسیش چاوی تێبڕی، کاتێک بینی باوەڕی هەیە چاک بێتەوە، بە دەنگێکی بەرز گوتی: «هەستە بە پێوە ڕابوەستە!» کابرا دەستبەجێ هەڵبەزییەوە و دەستی بە ڕۆیشتن کرد. کاتێک خەڵکەکە بینییان پۆڵس چی کرد، بە زمانی لیکاونیا هاواریان کرد: «خوداوەندەکان شێوەی مرۆڤیان وەرگرتووە و هاتوونەتە خوارەوە بۆ ناومان!» جا بەرناباسیان ناو نا زییۆس، پۆڵسیش هەرمەس، چونکە قسەکەری سەرەکی بوو. ئینجا کاهینی زییۆس، کە پەرستگاکەی لە دەرەوەی شار بوو، لەگەڵ خەڵکەکە گا و تاجەگوڵینەی هێنابووە لای دەروازەکان و دەیویست قوربانی پێشکەش بکات. بەڵام کاتێک نێردراوەکان، پۆڵس و بەرناباس، ئەمەیان بیست، جلەکانیان دڕاند، خێرا چوونە لای خەڵکەکە، هاواریان کرد: «خەڵکینە، بۆچی ئەمە دەکەن؟ ئێمەش مرۆڤین، لە هەمان سروشتی ئێوە، مزگێنیتان دەدەینێ واز لەم شتە پووچانە بهێنن و بۆ لای خودای زیندوو بگەڕێنەوە، دروستکەری ئاسمان و زەوی و دەریا و هەموو ئەو شتانەی تێیاندایە. ئەوەی لە نەوەکانی ڕابردوودا، هێشتی هەموو نەتەوەکان بە ڕێگای خۆیاندا بڕۆن. لەگەڵ ئەوەی خۆی بە بێ شایەتی نەهێشتەوە، چاکە دەکات، لە ئاسمانەوە باران و وەرزی بەروبوومتان دەداتێ و دڵتان لە خواردن و لە خۆشی تێر دەکات.» بە گوتنی ئەم قسانە و هەوڵدانێکی زۆر توانییان وا لە خەڵکەکە بکەن کە قوربانییان بۆ نەکەن.