لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 26:13-39

کردار 26:13-39 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

خه‌ڵكینه‌، برایان، كوڕانی پشتی ئه‌وڕاهه‌م و ئه‌وانه‌ی له‌نێوتاندا له‌ خودا ده‌ترسن، په‌یامی ئه‌م ڕزگارییه‌ بۆ ئێوه‌ هاتووه‌. چونكه‌ دانیشتوانی یروشلایم و سه‌رۆكه‌كانیان ئه‌مه‌یان نه‌ناسی، كاتێ تاوانباریان كرد، وته‌ی پێغه‌مبه‌رانیان هێنایه‌ دی كه‌ هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ک ده‌خوێندرێته‌وه‌. جا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هیچ هۆیه‌كیان بۆ مردن نه‌دۆزییه‌وه‌، داوایان له‌ پیڵاتوس كرد بیكوژێت. دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان ته‌واو كرد كه‌ له‌سه‌ری نووسراوه‌، له‌ ته‌خته‌داره‌كه‌ هێنایانه‌ خواره‌وه‌ و خستیانه‌ گۆڕ. به‌ڵام خودا له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌، ڕۆژانێكی زۆریش بۆ ئه‌وانه‌ ده‌ركه‌وت كه‌ له‌ گلیلاوه‌ تاكو یروشلایم له‌گه‌ڵیدا هاتبوون. ئێستا ئه‌وان گه‌واهیده‌ری ئه‌ون بۆ گه‌له‌كه‌. ئێمه‌ش موژده‌ی ئه‌و به‌ڵێنه‌تان پێ ده‌ده‌ین كه‌ بۆ باوكانمان هات، ئه‌وه‌ی خودا بۆ ئێمه‌ی وه‌چه‌ی ئه‌وان هێنایه‌ دی، به‌ هه‌ستانه‌وه‌ی ئیشۆع، وه‌ک له‌ په‌سنیی دووه‌مدا نووسراوه‌: {تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بوومه‌ باوكت} . سه‌باره‌ت به‌وه‌ی خودا له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و ئیتر بۆ بۆگه‌نی ناگه‌ڕێته‌وه‌، ئاوای فه‌رمووه‌: {ئه‌و به‌ڵێنه‌ پارسا و مسۆگه‌ره‌تان ده‌ده‌مێ كه‌ به‌ داویدم دابوو} . بۆیه‌ له‌ په‌سنیێكی دیكه‌ ده‌فه‌رمووێ: {ڕێ ناده‌یت تاقانه‌ پارساكه‌ت بۆگه‌نی ببینێت} . چونكه‌ داوید دوای ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی مه‌به‌ستی خودا ڕاژه‌ی نه‌وه‌ی خۆی كرد، نووست و چووه‌ پاڵ باوكانی، بۆگه‌نیشی بینی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی خودا هه‌ستاندیه‌وه‌‌ بۆگه‌نی نه‌بینی. بۆیه‌ برایان، با له‌لاتان زانراو بێت، به‌هۆیه‌وه‌ بانگه‌وازی به‌خشینی گوناه‌ به‌ ئێوه‌ درا و به‌ باوه‌ڕهێنان به‌م، بێتاوان ده‌كرێن له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی نه‌تانتوانی به‌ ته‌وراتی مووشێ لێی بێتاوان بكرێن.

هاوبەشی بکە
کردار 13 بخوێنەوە

کردار 26:13-39 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

«خەڵکینە، برایان، کوڕانی پشتی ئیبراهیم و ئەو ناجولەکانەی لەنێوتاندا لە خودا دەترسن، پەیامی ئەم ڕزگارییە بۆ ئێمە نێردراوە. دانیشتووانی ئۆرشەلیم و ڕابەرەکانیان مەسیحیان نەناسی، کەچی کاتێک تاوانباریان کرد وتەی پێغەمبەرانیان هێنایە دی کە هەموو شەممەیەک دەخوێنرێتەوە. جا لەگەڵ ئەوەی هیچ هۆیەکیان بۆ مردن نەدۆزییەوە، داوایان لە پیلاتۆس کرد بیکوژێت. دوای ئەوەی هەموو ئەو شتانەیان تەواو کرد کە لەسەری نووسراوە، لە دار هێنایانە خوارەوە و خستیانە گۆڕ. بەڵام خودا لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە، ماوەیەکی درێژیش بۆ ئەوانە دەرکەوت کە لە جەلیلەوە هەتا ئۆرشەلیم لەگەڵیدا هاتبوون. ئێستا ئەوان لەبەردەم گەل شایەتی ئەمە دەدەن. «ئێمەش مزگێنیی ئەو بەڵێنەتان پێدەدەین کە بۆ باوباپیرانمان هات، ئەوەی خودا بۆ ئێمەی هێنایە دی کە وەچەی ئەوانین، بە هەستانەوەی عیسا. وەک لە زەبووری دووەمدا نووسراوە: «﴿تۆ کوڕی منی، من ئەمڕۆ بوومە باوکت.﴾ خودا ئاوا دەفەرموێت سەبارەت بەوەی لەنێو مردووان هەڵیستاندەوە بۆ ئەوەی هەرگیز نەڕزێت: ﴿ئەو بەڵێنە پیرۆز و مسۆگەرەتان دەدەمێ کە بە داودم دابوو.﴾ بۆیە لە زەبوورێکی دیکە دەفەرموێ: ﴿ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت.﴾ «چونکە داود دوای ئەوەی بەگوێرەی مەبەستی خودا خزمەتی نەوەی خۆی کرد، نوست و چووە پاڵ باوباپیرانی و تەرمەکەی بۆگەن بوو. بەڵام ئەوەی خودا هەڵیستاندەوە بۆگەنی نەبینی. «بۆیە برایان، با لەلاتان زانراو بێت کە لە ڕێگەی عیساوە بەخشینی گوناه بە ئێوە ڕاگەیەنرا. بە باوەڕهێنان بە ئەو بێتاوان دەکرێن لە هەموو ئەو شتانەی نەتانتوانی بە تەوراتی موسا لێی بێتاوان بکرێن.

هاوبەشی بکە
کردار 13 بخوێنەوە