کردار 22:13-25
کردار 22:13-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پاشان لایبرد و داویدی كرده پاشایان، ئه‌وه‌ی گه‌واهیی بۆ دا و فه‌رمووی: {ده‌بینم داویدی كوڕی ئیشه‌ی، پیاوێكه به دڵی خۆمه، ئه‌وه‌ی هه‌موو خواستی من جێبه‌جێ ده‌كات} . له نه‌وه‌ی ئه‌مه‌وه، خودا به‌گوێره‌ی به‌ڵێنه‌كه‌ی ئیشۆعی ڕزگاریده‌ری بۆ ئیسڕائیل هێنا. پێش هاتنی ئیشۆع، یوخه‌ننه‌ن بانگه‌وازی عه‌مادكردنی تۆبه‌ی بۆ هه‌موو گه‌لی ئیسڕائیلی كرد. كاتێ یوخه‌ننه‌ن كۆششه‌كه‌ی ته‌واو ده‌كرد، وتی: واده‌زانن من كێم؟ من ئه‌و نیم. ئه‌وه‌تا ئه‌وه‌ی دوای من دێت، ئه‌وه‌ی من شایانی ئه‌وه نیم سۆله‌كانی پێی بكه‌مه‌وه.
کردار 22:13-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پاشان لایبرد و داودی کردە پاشایان، ئەوەی شایەتی بۆ دا و فەرمووی: ﴿داودی کوڕی یەسام دۆزییەوە، پیاوێکە بە دڵی خۆم، ئەوەی هەموو خواستی من جێبەجێ دەکات.﴾ «خودا بەگوێرەی بەڵێنەکەی، عیسای ڕزگارکەری لە نەوەی ئەوەوە بۆ ئیسرائیل هێنا. پێش هاتنی عیسا، یەحیا لەئاوهەڵکێشانی تۆبەی بۆ هەموو گەلی ئیسرائیل ڕاگەیاند. کاتێک یەحیا خەریک بوو ئەرکەکەی تەواو دەکرد، گوتی: ”وا دەزانن من کێم؟ ئەو نیم. ئەوەتا ئەوەی لەدوای من دێت، ئەوەی من شایانی ئەوە نیم کە قەیتانی پێڵاوەکانی بکەمەوە.“