کردار 25:11-30 - Compare All Versions
کردار 25:11-30 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
ئەوسا چوو بۆ تەرسۆس تاکو بەدوای شاولدا بگەڕێت، کاتێک دۆزییەوە بۆ ئەنتاکیای هێنا. ئیتر ساڵێکی تەواو لە کڵێسا کۆبوونەوە و خەڵکێکی زۆریان فێرکرد. یەکەم جاریش لە ئەنتاکیا قوتابییەکان ناویان لێ‌نرا مەسیحی. لەو ڕۆژانەدا هەندێک پێغەمبەر لە ئۆرشەلیمەوە هاتنە ئەنتاکیا، یەکێک لەوان ناوی ئاگابۆس بوو، هەستا و لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوە پێشبینیی کرد کە قاتوقڕییەکی گەورە هەموو جیهان دەگرێتەوە، ئەوەی لە سەردەمی کلودیۆسیش ڕوویدا. بۆیە قوتابییەکان بڕیاریان دا هەریەکە بەگوێرەی توانای خۆی یارمەتی بنێرێت بۆ ئەو خوشک و برایانەی لە یەهودیا دەژین. ئینجا ئەمەیان کرد و لە ڕێگەی بەرناباس و شاولەوە یارمەتییەکەیان بۆ پیرانی یەهودیا نارد.
کردار 25:11-30 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
ئه‌وسا به‌رنڤا چووه ته‌رسوس تاكو به‌دوای شاوولدا بگه‌ڕێت، كاتێ دۆزییه‌وه بۆ ئینتیاكیای هێنا. ئیتر ساڵێكی ته‌واو له وارگه كۆبوونه‌وه و كۆمه‌ڵێكی زۆریان فێركرد. یه‌كه‌مجاریش له ئینتیاكیا قوتابییه‌كان ناویان لێ‌نرا مه‌سیحی. له‌و ڕۆژانه‌دا هه‌ندێک پێغه‌مبه‌ر له یروشلایمه‌وه هاتنه ئینتیاكیا، یه‌كێک له‌وان ناوی ئاگابۆس بوو، به‌هۆی ڕووحه‌وه پێشبینی كرد كه برسێتییه‌كی مه‌زن هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می قله‌ودییوس قه‌یسه‌ڕیش ڕوویدا. بۆیه قوتابییه‌كان بڕیاریان دا هه‌ریه‌كه به‌گوێره‌ی توانای شتێک بنێرێت بۆ ئه‌و برایانه‌ی له ئیهوود ده‌ژین. جا وایان كرد و به ده‌ستی به‌رنڤا و شاوول بۆ پیرانییان نارد.