کردار 39:10-43
کردار 39:10-43 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێمه گه‌واهیده‌ری هه‌موو ئه‌و شتانه‌ین كه له ناوچه‌ی ئیهوود و یروشلایم كردی. ئه‌وه‌ی به هه‌ڵواسینی به داره‌وه كوشتیان، به‌ڵام خودا له ڕۆژی سێیه‌م هه‌ستاندیه‌وه و ڕێگای دا ده‌ركه‌وێت، نه‌ک بۆ هه‌موو گه‌ل، به‌ڵكو بۆ ئه‌و گه‌واهیده‌رانه‌ی كه خودا پێشتر هه‌ڵیبژاردن، بۆ ئێمه كه پاش هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووان، له‌گه‌ڵیدا خواردمان و خواردمانه‌وه. ئینجا ڕایسپاردین بۆ گه‌ل ڕابگه‌یێنین و گه‌واهی بده‌ین كه خودا ئه‌می به دادوه‌ری زیندووان و مردووان داناوه. هه‌موو پێغه‌مبه‌ران گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن كه هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت، به‌خشینی گوناهه‌كانی به ناوی ئه‌و ده‌ست ده‌كه‌وێت”.
کردار 39:10-43 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئێمە شایەتی هەموو ئەو شتانەین کە لە ناوچەی یەهودیا و ئۆرشەلیم کردی. ئەوەی بە هەڵواسینی بە دارەوە کوشتیان، بەڵام خودا لە ڕۆژی سێیەمدا لەنێو مردووان‌دا هەڵیستاندەوە وای کرد دەربکەوێت، نەک بۆ هەموو گەل، بەڵکو بۆ ئەو شایەتانەی کە خودا پێشتر هەڵیبژاردن، بۆ ئێمە کە پاش هەستانەوەی لەنێو مردووان، لەگەڵیدا خواردمان و خواردمانەوە. ئینجا فەرمانی پێداین جاڕبدەین بۆ گەل و شایەتی بدەین کە خودا ئەوی بە دادوەری زیندووان و مردووان داناوە. هەموو پێغەمبەران شایەتیی بۆ دەدەن کە هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت، بە ناوی ئەو گوناهەکانی دەبەخشرێت.»