کردار 37:10-48
کردار 37:10-48 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێوه ئه‌و شتانه ده‌زانن كه له هه‌موو ئیهوود ڕوویدا، به ده‌ستپێكردن له گلیلاوه، دوای ئه‌وه‌ی یوخه‌ننه‌ن بانگه‌وازی عه‌مادكردنه‌كه‌ی كرد، چۆن خودا به ڕووحی پارسا و هێز ئیشۆعی ناسڕه‌تیی ده‌ستنیشان كرد، ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕا و چاكه‌ی ده‌كرد و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئیبلیس به‌سه‌ریاندا زاڵ ببوو چاكی ده‌كردنه‌وه، چونكه خودا له‌گه‌ڵی بوو. ئێمه گه‌واهیده‌ری هه‌موو ئه‌و شتانه‌ین كه له ناوچه‌ی ئیهوود و یروشلایم كردی. ئه‌وه‌ی به هه‌ڵواسینی به داره‌وه كوشتیان، به‌ڵام خودا له ڕۆژی سێیه‌م هه‌ستاندیه‌وه و ڕێگای دا ده‌ركه‌وێت، نه‌ک بۆ هه‌موو گه‌ل، به‌ڵكو بۆ ئه‌و گه‌واهیده‌رانه‌ی كه خودا پێشتر هه‌ڵیبژاردن، بۆ ئێمه كه پاش هه‌ستانه‌وه‌ی له‌نێو مردووان، له‌گه‌ڵیدا خواردمان و خواردمانه‌وه. ئینجا ڕایسپاردین بۆ گه‌ل ڕابگه‌یێنین و گه‌واهی بده‌ین كه خودا ئه‌می به دادوه‌ری زیندووان و مردووان داناوه. هه‌موو پێغه‌مبه‌ران گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن كه هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی پێ بهێنێت، به‌خشینی گوناهه‌كانی به ناوی ئه‌و ده‌ست ده‌كه‌وێت”. كاتێ په‌تڕۆس باسی ئه‌م شتانه‌ی ده‌كرد، ڕووحی پارسا ڕژایه سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی وشه‌كه‌یان ده‌بیست. ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی له خروسه‌بڕاوان بوون سه‌ریان سوڕما، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ په‌تڕۆس بوون، چونكه به‌هره‌ی ڕووحی پارسا به‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانیشدا ڕژا، چونكه گوێیان لێیان بوو به زمانه‌كان ده‌دووێن و ستایشی خودا ده‌كه‌ن. ئینجا په‌تڕۆس وتی: “كه‌س هه‌یه ڕێگا بگرێت له ئه‌مانه‌ی وه‌ک ئێمه ڕووحی پارسایان وه‌رگرتووه له ئاو عه‌ماد نه‌كرێن؟ جا فه‌رمانی دا به ناوی په‌روه‌ردگار عه‌ماد بكرێن. ئینجا داوایان له په‌تڕۆس كرد چه‌ند ڕۆژێک بمێنێته‌وه.
کردار 37:10-48 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەو شتانە دەزانن کە لە هەموو یەهودیا ڕوویدا، بە دەستپێکردن لە جەلیلەوە دوای ئەوەی یەحیا لەئاوهەڵکێشانەکەی ڕاگەیاند، چۆن خودا بە ڕۆحی پیرۆز و هێز عیسای ناسیرەیی دەستنیشان کرد، ئەوەی دەگەڕا و چاکەی دەکرد و هەموو ئەوانەی ئیبلیس دەستی بەسەریاندا گرتبوو چاکی دەکردنەوە، چونکە خودا لەگەڵی بوو. «ئێمە شایەتی هەموو ئەو شتانەین کە لە ناوچەی یەهودیا و ئۆرشەلیم کردی. ئەوەی بە هەڵواسینی بە دارەوە کوشتیان، بەڵام خودا لە ڕۆژی سێیەمدا لەنێو مردووان‌دا هەڵیستاندەوە وای کرد دەربکەوێت، نەک بۆ هەموو گەل، بەڵکو بۆ ئەو شایەتانەی کە خودا پێشتر هەڵیبژاردن، بۆ ئێمە کە پاش هەستانەوەی لەنێو مردووان، لەگەڵیدا خواردمان و خواردمانەوە. ئینجا فەرمانی پێداین جاڕبدەین بۆ گەل و شایەتی بدەین کە خودا ئەوی بە دادوەری زیندووان و مردووان داناوە. هەموو پێغەمبەران شایەتیی بۆ دەدەن کە هەرکەسێک باوەڕی پێ بهێنێت، بە ناوی ئەو گوناهەکانی دەبەخشرێت.» کاتێک پەترۆس باسی ئەم شتانەی دەکرد، ڕۆحی پیرۆز ڕژایە سەر هەموو ئەوانەی گوێیان لە پەیامەکە گرتبوو. ئەو باوەڕدارە خەتەنەکراوانەی کە لەگەڵ پەترۆس بوون سەریان سوڕما کە ڕۆحی پیرۆز وەک دیارییەک بەسەر ناجولەکەکانیشدا ڕژا، چونکە گوێیان لێیان بوو بە زمانە ڕۆحییەکان دەدوێن و ستایشی خودا دەکەن. ئینجا پەترۆس گوتی: «کەس هەیە ڕێگا بگرێت لە لەئاوهەڵکێشانی ئەمانە کە وەک ئێمە ڕۆحی پیرۆزیان وەرگرتووە؟» بۆیە فەرمانی پێدان بە ناوی عیسای مەسیح لە ئاو هەڵبکێشرێن. ئینجا داوایان لە پەترۆس کرد چەند ڕۆژێک لەلایان بمێنێتەوە.