کردار 27:10-30
کردار 27:10-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد چووه ژووره‌وه و خه‌ڵكێكی زۆری بینی كۆبوونه‌ته‌وه، پێی وتن: “خۆتان ده‌زانن بۆ جوو ڕێ پێنه‌دراوه تێكه‌ڵاوی بێگانه بێت یان بچێته لای. به‌ڵام من خودا پیشانی دام به هیچ مرۆڤێک نه‌ڵێم پیس یان گڵاو. بۆیه كه بانگهێشتتان كردم بێ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین هاتم. پرسیش ده‌كه‌م، بۆچی منتان بانگهێشت كرد؟” قورنیلیوس وتی: “چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕۆژووم تاكو ئێستاش، له كاژێر نۆ له ماڵی خۆم نوێژم ده‌كرد. له‌پڕ پیاوێک به جلی بریسكه‌داره‌وه له‌به‌رده‌مم ڕاوه‌ستا،
کردار 27:10-30 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک پەترۆس قسەی لەگەڵ دەکرد چووە ژوورەوە و خەڵکێکی زۆری بینی کۆبوونەتەوە، پێی گوتن: «دەزانن بۆ جولەکە ڕێپێنەدراوە تێکەڵاوی ناجولەکە بێت یان بچێتە لای. بەڵام خودا پیشانی دام بە کەس نەڵێم گڵاو یان پیس. بۆیە کە بانگکرام بێ ناڕەزایی دەربڕین هاتم. دەکرێت بپرسم بۆچی منتان بانگکردووە؟» کۆرنیلیۆس گوتی: «چوار ڕۆژ لەمەوبەر، لەم کاتەدا کە کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ بوو، لە ماڵی خۆم نوێژم دەکرد. لەپڕ پیاوێک بە جلی بریسکەدارەوە لەبەردەمم ڕاوەستا،