کردار 17:10-23
کردار 17:10-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه په‌تڕۆس سه‌رسام بوو: ئاخۆ ده‌بێت ئه‌م بینینه چی بێت؟ ئه‌وه‌بوو ئه‌و پیاوانه‌ی قورنیلیوس ناردبوونی، به پرس ماڵی شیمعونیان دۆزییه‌وه و له به‌رده‌رگا وه‌ستان. بانگیان كرد و پرسییان: “ئه‌رێ شیمعون كه نازناوی په‌تڕۆسه لێره دابه‌زیوه؟”. له كاتێكدا په‌تڕۆس هه‌ر بیری له بینینه‌كه ده‌كرده‌وه، ڕووح پێی فه‌رموو: “سێ پیاو له‌به‌رده‌رگا لێت ده‌پرسن. هه‌سته بڕۆ خواره‌وه و بێ دوودڵی له‌گه‌ڵیان بڕۆ، چونكه من ئه‌وانم ناردووه”. په‌تڕۆسیش بۆ لای پیاوه‌كان دابه‌زی و وتی: “ئه‌وه‌ی ده‌تانه‌وێ منم. بۆچی هاتوون؟” وتیان: “قورنیلیوسی سه‌رپه‌ل، پیاوێكی خوداناس و له‌خواترسه، هه‌موو گه‌لی جوو گه‌واهیی بۆ ده‌ده‌ن. به‌هۆی فریشته‌یه‌كی پارسا سروشی بۆ هات كه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی بانگت بكات و گوێ له قسه‌كانت بگرێت”. جا بۆ ژووره‌وه بانگی كردن و میوانداری كردن. بۆ سبه‌ینێ په‌تڕۆس له‌گه‌ڵیان ده‌رچوو، هه‌ندێک برایانی خه‌ڵكی یۆپێش هاوه‌ڵی بوون.
کردار 17:10-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کە پەترۆس سەرسام بوو لەوەی کە ئاخۆ دەبێت ئەو بینینە چی بێت، ئەو پیاوانەی کە کۆرنیلیۆس ناردبوونی، بە پرسیار ماڵی شیمۆنیان دۆزییەوە و لە بەردەرگا وەستان. بانگیان کرد و پرسییان، ئاخۆ ئەو شیمۆنەی نازناوی پەترۆسە لێرەیە. لە کاتێکدا پەترۆس هەر بیری لە بینینەکە دەکردەوە، ڕۆحی پیرۆز پێی فەرموو: «سێ پیاو لە بەردەرگا لێت دەپرسن. هەستە بڕۆ خوارەوە و بێ دوودڵی لەگەڵیان بڕۆ، چونکە من ئەوانم ناردووە.» پەترۆسیش بۆ لای پیاوەکان هاتە خوارەوە و گوتی: «ئەوەی دەتانەوێ منم. بۆچی هاتوون؟» گوتیان: «کۆرنیلیۆسی سەرپەل، پیاوێکی ڕاستودروست و لەخواترسە، هەموو گەلی جولەکەش شایەتی بۆ دەدەن. بەهۆی فریشتەیەکی پیرۆز ڕێنمایی کرا کە بۆ ماڵەکەی خۆی بانگت بکات و گوێ لە قسەکانت بگرێت.» جا پەترۆس بۆ ژوورەوە بانگهێشتی کردن و میوانداری کردن.