کردار 10:10-15
کردار 10:10-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌بوو زۆر برسی بوو، ئاره‌زووی نانخواردنی ده‌كرد، كاتێک ئاماده‌یان ده‌كرد، له‌هۆش خۆی چوو. ئاسمانی به كراوه‌یی بینی، شتێک وه‌ک چه‌رچه‌فێكی مه‌زن هاته خواره‌وه، به هه‌ر چوار لاوه به‌سترابووه‌وه و شۆڕكرایه‌وه سه‌ر زه‌وی. هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵی چوارپێ و خشۆكی سه‌ر زه‌وی و باڵنده‌ی ئاسمانی تێدابوو. ده‌نگێک هات: “په‌تڕۆس هه‌سته، سه‌رببڕه و بخۆ!” په‌تڕۆس وتی: “نه‌خێر په‌روه‌ردگار، چونكه هه‌رگیز شتی پیس یان گڵاوم نه‌خواردووه”. دیسان ده‌نگه‌كه‌ی بۆ هاته‌وه: “ئه‌وه‌ی خودا بێگه‌ردی كردۆته‌وه تۆ به گڵاوی دامه‌نێ!”
کردار 10:10-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئیتر برسی بوو و دەیویست نان بخوات، بەڵام لە کاتی ئامادەکردنی خواردندا، لەهۆش خۆی چوو. ئاسمانی بە کراوەیی بینی، شتێک لە شێوەی چەرچەفێکی گەورە دەهاتە خوارەوە بۆ سەر زەوی کە لە هەر چوار لاوە گرێدرا بوو. هەموو جۆرە ئاژەڵی چوارپێ و خشۆکی سەر زەوی و باڵندەی ئاسمانی تێدابوو. ئینجا دەنگێک بانگی کرد: «پەترۆس هەستە، سەربڕە و بخۆ!» پەترۆس گوتی: «نەخێر، ئەی پەروەردگار، چونکە هەرگیز شتی گڵاو یان حەرامم نەخواردووە.» دیسان دەنگەکە لەگەڵی دوا: «ئەوەی خودا پاکی کردووەتەوە تۆ بە گڵاوی دامەنێ.»