لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

کردار 12:1-24

کردار 12:1-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئینجا له‌و كێوه‌ی پێی ده‌ووترا كێوی زه‌یتوون گه‌ڕانه‌وه‌ یروشلایم كه‌ به‌قه‌د ڕێكردنێكی شه‌ممه‌ له‌ یروشلایم نزیک بوو. كاتێ چوونه‌ ژووره‌وه‌، چوونه‌ ژووره‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ كه‌ تیایدا ده‌مانه‌وه‌، په‌تڕۆس و یاقوو و یوخه‌ننه‌ن و ئه‌ندراوس و پیلیپوس و تۆما، به‌رتولمه‌ی و مه‌تته‌ی و یاقووی كوڕی خه‌لپه‌ی، شیمعونی دڵگه‌رم و ئیهوودای برای یاقوو. هه‌موو به‌ یه‌ک دڵ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر نوێژكردن و نزا، له‌گه‌ڵ ژنه‌كان و مه‌ریه‌می دایكی ئیشۆع و برایانی. ڕۆژێكیان په‌تڕۆس له‌نێوان قوتابیاندا ڕاوه‌ستا كه‌ نزیكه‌ی سه‌د و بیست برا ده‌بوون، وتی: “برایان، ده‌بووایه‌ سیپاره‌كه‌ بێته‌ دی، كه‌ پێشتر ده‌رباه‌ری ئیهوودا، ڕووحی پارسا به‌ زمانی داوید فه‌رموویه‌تی، كه‌ بووه‌ ڕێبه‌ر بۆ ئه‌وانه‌ی ئیشۆعیان ده‌ستگیر كرد. له‌ ئێمه‌ ده‌ژمێردرا و له‌م ڕاژه‌یه‌دا به‌شی هه‌بوو. به‌ پاداشتی سته‌م كێڵگه‌یه‌كی كڕی، به‌ڵام به‌ده‌مدا كه‌وت و له‌ناوه‌ڕاسته‌وه‌ شه‌قبوو، هه‌موو هه‌ناوی هاته‌ ده‌ره‌وه‌. هه‌موو دانیشتووانی یروشلایم به‌مه‌یان زانی، ته‌نانه‌ت له‌ زمانی خۆیان ئه‌و كێڵگه‌یان ناونا، “حه‌قلد دمما”، واتا: “كێڵگه‌ی خوێن”. چونكه‌ له‌ سیپاره‌ی په‌سنیه‌كاندا نووسراوه‌: {ماڵی كاول بێت و كه‌س تیایدا نیشته‌جێ نه‌بێت} . هه‌روه‌ها: {با یه‌كێكی دیكه‌ ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌و وه‌ربگرێت}. كه‌واته‌ پێویسته‌ ئه‌و پیاوانه‌ی یاوه‌رمان بوون، به‌ درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار هاته‌ نێومان و ده‌رچوو، له‌ عه‌مادكردنه‌كه‌ی یوخه‌ننه‌نه‌وه‌ تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ی لێمان به‌رزبووه‌وه‌، یه‌كێک له‌وان له‌گه‌ڵمان ببێته‌ گه‌واهیده‌ری هه‌ستانه‌وه‌كه‌ی”. جا دووانیان هێنایه‌ پێشه‌وه‌: یۆسپ كه‌ به‌ به‌ڕشه‌ببا ناوده‌برا و نازناوی یوستوس بوو، له‌گه‌ڵ مه‌تیاس. نوێژیان كرد و وتیان: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، تۆ دڵی هه‌مووان ده‌زانیت، بۆمان ده‌ربخه‌ له‌م دووانه‌ كامه‌یانت هه‌ڵبژاردووه‌،

هاوبەشی بکە
کردار 1 بخوێنەوە

کردار 12:1-24 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئینجا لەو کێوەی پێی دەگوترا زەیتوون گەڕانەوە ئۆرشەلیم کە بەقەد ڕۆیشتنێکی شەممە لە ئۆرشەلیم نزیک بوو. کاتێک گەیشتن، چوونە ژوورێک لە نهۆمی سەرەوە، ئەوەی کە تێیدا دەمانەوە، ئەوانیش ئەمانە بوون: پەترۆس و یۆحەنا و یاقوب، ئەندراوس و فیلیپۆس و تۆماس، بەرتۆلماوس و مەتا و یاقوبی کوڕی حەلفی، شیمۆنی دڵگەرم و یەهوزای برای یاقوب. هەموو بە یەک دڵ بەردەوام بوون لەسەر نوێژکردن، لەگەڵ ژنەکان و مریەمی دایکی عیسا و براکانی. ڕۆژێکیان پەترۆس کە لەنێوان نزیکەی سەد و بیست باوەڕداردا بوو، هەستا و گوتی: «خوشک و برایان، دەبووایە نووسراوە پیرۆزەکە بێتە دی، پێشتر لەبارەی یەهوزاوە ڕۆحی پیرۆز لەسەر زمانی داود فەرموویەتی، کە بوو بە ڕێبەر بۆ ئەوانەی عیسایان گرت. بە یەکێک لە ئێمە دەژمێردرا و لەم خزمەتەدا بەشی هەبوو.» (یەهوزا بە پاداشتی ناپاکی کێڵگەیەکی دەستکەوت، بەڵام بەدەمدا کەوت و لە ناوەڕاستەوە شەق بوو، هەموو هەناوی هاتە دەرەوە. هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم بەمەیان زانی، لەبەر ئەوە لە زمانی خۆیان ئەو کێڵگەیان ناو نا حەقل دەمخ، کە بە واتای کێڵگەی خوێن دێت.) پەترۆس درێژەی پێدا و گوتی: «لە پەڕتووکی زەبووردا نووسراوە: «﴿با ماڵەکەی چۆڵ بێت، کەس نەبێت تێیدا نیشتەجێ بێت!﴾ هەروەها: ﴿با یەکێکی دیکە ئەرکەکەی ئەو وەربگرێت.﴾ کەواتە با یەکێک لەو پیاوانەی کە یاوەرمان بوون بە درێژایی ئەو ماوەیەی عیسای مەسیح لەنێوماندا دەژیا، هەر لە لەئاوهەڵکێشانەکەیەوە لەلایەن یەحیا هەتا ئەو ڕۆژەی بەرزکرایەوە، لەگەڵماندا ببێتە شایەتی هەستانەوەکەی.» جا دووانیان هێنایە پێشەوە، یوسف کە بە بارساباس ناودەبردرا و نازناوی یوستۆس بوو، لەگەڵ مەتیاس. نوێژیان کرد و گوتیان: «ئەی یەزدان، تۆ بە دڵی هەمووان دەزانیت، بۆمان دەربخە لەم دووانە کامەیانت هەڵبژاردووە،

هاوبەشی بکە
کردار 1 بخوێنەوە