لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

سێیەم یۆحەنا 1:1-8

سێیەم یۆحەنا 1:1-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

پیره‌كه‌، بۆ گائیوسی خۆشه‌ویست كه‌ له‌ ڕه‌وادا خۆشمده‌وێت. ئه‌ی خۆشه‌ویست، ده‌مه‌وێ له‌ هه‌موو شتێک سه‌ركه‌وتوو بیت و دروست بێت، هه‌روه‌ک ده‌روونت سه‌ركه‌وتووه‌. چونكه‌ زۆر دڵخۆش بووم به‌وه‌ی چه‌ند برایه‌ک هاتن و گه‌واهیی ئه‌و ڕه‌وایه‌یان دا كه‌ له‌ تۆدا هه‌یه‌، هه‌روه‌ک به‌گوێره‌ی ڕه‌وا ده‌ڕۆیت. خۆشی له‌مه‌ مه‌زنترم نییه‌: كه‌ گوێم لێ بێت ڕۆڵه‌كانم به‌گوێره‌ی ڕه‌وا ده‌ڕۆن. خۆشه‌ویست، تۆ به‌ سه‌رڕاستیه‌وه‌ هه‌موو شتێک بۆ برایان و بۆ نامۆیان ده‌كه‌یت. ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م وارگه‌دا گه‌واهییان له‌سه‌ر خۆشویستنی تۆ داوه‌، ئه‌وانه‌ی باش ده‌كه‌یت كه‌ به‌ شایسته‌یی خودا به‌ڕێیان ده‌كه‌یت. چونكه‌ ئه‌وانه‌ له‌ پێناوی ناوه‌ی ئه‌و ده‌رچوون، هیچ شتێک له‌ نه‌ته‌وه‌كان وه‌رناگرن. بۆیه‌ پێویسته‌ پێشوازی له‌ كه‌سانی وه‌ک ئه‌وانه‌ بكه‌ین تاكو به‌یه‌كه‌وه‌ كار بۆ ڕه‌وا بكه‌ین.