دووەم تیمۆساوس 1:4-4
دووەم تیمۆساوس 1:4-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌به‌رده‌م خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌ی له داهاتوو له كاتی ده‌ركه‌وتنی و پاشایێتیه‌كه‌ی، زیندووان و مردووان حوكم ده‌دات، ڕاتده‌سپێرم: وشه‌كه ڕابگه‌یه‌نه، ئاماده به له كاتی گونجاو و نه‌گونجاو، سه‌رزه‌نشت بكه، ڕابخوڕه، ئامۆژگاری بكه به‌وپه‌ڕی پشوودرێژی و فێركردنه‌وه. چونكه كاتێ دێت به‌رگه‌ی فێركردنی دروست ناگرن، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی هه‌وه‌سی تایبه‌تی خۆیان ڕابی كۆده‌كه‌نه‌وه قدیلكه‌ی گوێیان بكاته‌وه. بۆ ڕه‌وا گوێیان داده‌خه‌ن، به‌ره‌و ئه‌فسانه لاده‌ده‌ن.
دووەم تیمۆساوس 1:4-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەردەم خودا و عیسای مەسیح، ئەوەی لە داهاتوودا زیندووان و مردووان حوکم دەدات، لەبەر دەرکەوتنی خۆی و شانشینەکەی ڕاتدەسپێرم: وشەی خودا ڕابگەیەنە، ئامادە بە لە کاتی گونجاو و نەگونجاو، خەڵکی ڕاستەڕێ بکە، سەرزەنشت بکە و ورەیان بەرز بکەرەوە، بەوپەڕی پشوودرێژی و هەوڵی فێرکردن، چونکە کاتێک دێت خەڵک بەرگەی فێرکردنی دروست ناگرن، بەڵکو بەگوێرەی ئارەزووی تایبەتی خۆیان مامۆستا کۆدەکەنەوە تاکو ختووکەی گوێیان بدات. بۆ ڕاستی گوێیان دادەخەن، بۆ ئەفسانە لادەدەن.