دووەم تیمۆساوس 8:2-13
دووەم تیمۆساوس 8:2-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
یادی ئیشۆعی مه‌سیح بكه، هه‌ستاوه‌ی نێو مردووان، له نه‌وه‌ی داویده، به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م، ئه‌وه‌ی له پێناوی ئازار ده‌چێژم تاكو كۆتكردن وه‌ک خراپه‌كارێک، به‌ڵام وشه‌ی خودا كۆت ناكرێت. بۆیه به‌رگه‌ی هه‌موو شتێک ده‌گرم، له‌پێناوی بژارده‌كان، تاكو ئه‌وانیش له ئیشۆعی مه‌سیحدا ڕزگاری به‌ده‌ست بهێنن له‌گه‌ڵ شكۆی جاویدانی. ئه‌م وشه‌یه ڕاسته: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا مردبین، له‌گه‌ڵیشی ده‌ژین، ئه‌گه‌ر دانبه‌خۆدا بگرین، له‌گه‌ڵیدا فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر نكۆڵی لێ بكه‌ین، ئه‌ویش نكۆڵیمان لێده‌كات. ئه‌گه‌ر سه‌رڕاست نه‌بین، ئه‌و هه‌ر به سه‌رڕاستی ده‌مێنێته‌وه، چونكه ناتوانێت نكۆڵی له خۆی بكات.
دووەم تیمۆساوس 8:2-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یادی عیسای مەسیح بکە، کە لەنێو مردووان هەستایەوە و لە نەوەی داود بوو. ئەمە پەیامی ئینجیلەکەمە، کە لە پێناویدا ئازار دەچێژم و وەک تاوانبارێک کۆت و زنجیر کراوم، بەڵام وشەی خودا کۆت ناکرێت. بۆیە بەرگەی هەموو شتێک دەگرم لەبەر ئەوانەی خودا هەڵیبژاردن، تاکو ئەوانیش ئەو ڕزگارییە بەدەستبهێنن کە بەهۆی عیسای مەسیحەوەیە، لەگەڵ شکۆی هەتاهەتایی. ئەم قسەیە ڕاستە: «ئەگەر لەگەڵیدا مردبین، لەگەڵیشی دەژین، ئەگەر دانبەخۆدا بگرین، لەگەڵیدا پاشایەتی دەکەین. ئەگەر نکۆڵی لێ بکەین، ئەویش نکۆڵیمان لێدەکات. ئەگەر دڵسۆز نەبین، ئەو هەر بە دڵسۆزی دەمێنێتەوە، چونکە ناتوانێت نکۆڵی لە خۆی بکات.»