دووەم تیمۆساوس 22:2-25
دووەم تیمۆساوس 22:2-25 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له هه‌وه‌سه‌كانی گه‌نجییه‌تی هه‌ڵبێ، كۆشش بكه بۆ خوداناسی و باوه‌ڕ و خۆشویستن و ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به دڵێكی پاک له په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێنه‌وه. له گفتوگۆی ناڕه‌وا و نه‌زان دووربكه‌وه، بزانه ناكۆكیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. به‌نده‌ی په‌روه‌ردگار نابێ ناكۆک بێت، به‌ڵكو نه‌رم بێت له‌گه‌ڵ هه‌مووان، گونجاو بێت بۆ فێركردن، ئارامگرتوو بێت. ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانێی ده‌كه‌ن به دڵنه‌رمی ڕاستیان بكاته‌وه، به هیوای ئه‌وه‌ی خودا تۆبه‌كردنی ڕه‌وا ناسینیان بداتێ و
دووەم تیمۆساوس 22:2-25 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە هەوەسەکانی گەنجییەتی ڕابکە، کۆشش بکە بۆ ڕاستودروستی و باوەڕ و خۆشەویستی و ئاشتی لەگەڵ ئەوانەی بە دڵێکی پاک لە مەسیحی باڵادەست دەپاڕێنەوە. لە گفتوگۆی پووچ و نەزان دووربکەوە، بزانە شەڕی لێ دەکەوێتەوە. بەندەی مەسیحی خاوەن شکۆ نابێت شەڕفرۆش بێت، بەڵکو دەبێت لەگەڵ هەمووان میهرەبان بێت، توانای فێرکردنی هەبێت، هەروەها پێویستە لە کاتی تەنگانەدا دان بەخۆیدا بگرێت. ئەوانەی بەربەرەکانێی دەکەن بە دڵنەرمی ڕاستیان بکاتەوە، بە هیوای ئەوەی خودا تۆبەکردنی ڕاستی ناسینیان بداتێ