دووەم تیمۆساوس 19:2-22
دووەم تیمۆساوس 19:2-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام بناغه تونده‌كه‌ی خودا چه‌سپاوه، ئه‌م مۆره‌ی له‌سه‌ره: “په‌روه‌ردگار ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی ده‌یانناسێت” و “ئه‌وه‌ی ناوی مه‌سیحی له‌سه‌ره، با له به‌دكاری دووربكه‌وێته‌وه”. به‌ڵام له ماڵی گه‌وره‌دا هه‌ر ده‌فری زێڕ و زیو نییه، به‌ڵكو ته‌خته و قوڕیش، هه‌ندێكیان بۆ ڕێزلێنانن ئه‌وانی دیكه بۆ سووكین. بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كێک خۆی له‌مانه بێگه‌رد بكاته‌وه، ئه‌وا ده‌بێته ده‌فرێک بۆ ڕێزلێنان، پارسا و سوودبه‌خش بۆ گه‌وره‌كه‌ی، ئاماده بۆ هه‌موو كارێكی چاک. له هه‌وه‌سه‌كانی گه‌نجییه‌تی هه‌ڵبێ، كۆشش بكه بۆ خوداناسی و باوه‌ڕ و خۆشویستن و ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به دڵێكی پاک له په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێنه‌وه.
دووەم تیمۆساوس 19:2-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام بناغە توندەکەی خودا چەسپاوە، ئەم مۆرەی لەسەرە: ﴿یەزدان ئەوانەی هی خۆیەتی دەیانناسێت،﴾ هەروەها «ئەوەی ناوی یەزدانی لەسەرە، با لە بەدکاری دووربکەوێتەوە.» بەڵام لە ماڵێکی گەورەدا تەنها قاپوقاچاغی زێڕ و زیو نییە، بەڵکو دارینە و گڵینیش هەیە کە هەندێکیان بۆ ڕێزلێنانن و هەندێکی دیکەشیان بۆ کاروباری ئاسایین. بۆیە ئەگەر یەکێک خۆی لەمانە پاک بکاتەوە، ئەوا دەبێتە جامێک بۆ ڕێزلێنان، پیرۆز و سوودبەخش بۆ گەورەکەی، ئامادە بۆ هەموو کارێکی چاک. لە هەوەسەکانی گەنجییەتی ڕابکە، کۆشش بکە بۆ ڕاستودروستی و باوەڕ و خۆشەویستی و ئاشتی لەگەڵ ئەوانەی بە دڵێکی پاک لە مەسیحی باڵادەست دەپاڕێنەوە.