دووەم تیمۆساوس 1:2-26
دووەم تیمۆساوس 1:2-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه ڕۆڵه، تۆ به‌هێزبه به‌و به‌خششه‌ی له ئیشۆعی مه‌سیحدایه. ئه‌وه‌ی له منت بیستووه له‌به‌رده‌م چه‌نده‌ها گه‌واهیده‌ر، به خه‌ڵكی سه‌رڕاستی بسپێره كه لێهاتوو بن، خه‌ڵكی دیكه‌ش فێربكه‌ن. به‌شداریی ئازار بكه وه‌ک سه‌ربازێكی چاک بۆ ئیشۆعی مه‌سیح. سه‌ربازێک خۆی به كاروباری ڕۆژگار خه‌ریک ناكات تاكو فه‌رمانده‌كه‌ی ڕازی بكات. ئه‌گه‌ر یه‌كێک پێشبڕكێ بكات، خه‌ڵات ناكرێت ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی یاسای پێشبڕكێ نه‌كات. جوتیاری ڕه‌نجده‌ر ده‌بێ یه‌كه‌م بێت له به‌شی به‌رهه‌م. تێبگه له‌وه‌ی ده‌یڵێم. په‌روه‌ردگار پێت بدات له هه‌موو شتێک تێبگه‌یت. یادی ئیشۆعی مه‌سیح بكه، هه‌ستاوه‌ی نێو مردووان، له نه‌وه‌ی داویده، به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م، ئه‌وه‌ی له پێناوی ئازار ده‌چێژم تاكو كۆتكردن وه‌ک خراپه‌كارێک، به‌ڵام وشه‌ی خودا كۆت ناكرێت. بۆیه به‌رگه‌ی هه‌موو شتێک ده‌گرم، له‌پێناوی بژارده‌كان، تاكو ئه‌وانیش له ئیشۆعی مه‌سیحدا ڕزگاری به‌ده‌ست بهێنن له‌گه‌ڵ شكۆی جاویدانی. ئه‌م وشه‌یه ڕاسته: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا مردبین، له‌گه‌ڵیشی ده‌ژین، ئه‌گه‌ر دانبه‌خۆدا بگرین، له‌گه‌ڵیدا فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر نكۆڵی لێ بكه‌ین، ئه‌ویش نكۆڵیمان لێده‌كات. ئه‌گه‌ر سه‌رڕاست نه‌بین، ئه‌و هه‌ر به سه‌رڕاستی ده‌مێنێته‌وه، چونكه ناتوانێت نكۆڵی له خۆی بكات. ئه‌مانه‌یان بیربخه‌وه و له شه‌ڕه‌قسه ئاگاداریان بكه‌وه له‌به‌رده‌م خودا، چونكه سوودی نییه، به‌ڵكو بیسه‌ران ده‌ڕوخێنێت. كۆشش بكه خۆت بسه‌لمێنی بۆ خودا، كارگه‌رێكی بێ شه‌رمه‌زاری، وشه‌ی ڕه‌وا به ڕێگای ڕاست لێک بده‌یته‌وه. خۆت له قسه‌ی ناڕه‌وا و خراپ بپارێزه، چونكه زیاتر به‌ره‌و خوانه‌ناسی ده‌چن. وشه‌كانیان وه‌ک لاڕه‌شه‌یه ته‌شه‌نه ده‌كات. له‌وانه هیمینایۆس و پیلێتۆس، كه له ڕه‌وا ده‌رچوون و ده‌ڵێن: “هه‌ستانه‌وه ڕوویداوه” ئیتر باوه‌ڕی هه‌ندێک هه‌ڵده‌گێڕنه‌وه. به‌ڵام بناغه تونده‌كه‌ی خودا چه‌سپاوه، ئه‌م مۆره‌ی له‌سه‌ره: “په‌روه‌ردگار ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی ده‌یانناسێت” و “ئه‌وه‌ی ناوی مه‌سیحی له‌سه‌ره، با له به‌دكاری دووربكه‌وێته‌وه”. به‌ڵام له ماڵی گه‌وره‌دا هه‌ر ده‌فری زێڕ و زیو نییه، به‌ڵكو ته‌خته و قوڕیش، هه‌ندێكیان بۆ ڕێزلێنانن ئه‌وانی دیكه بۆ سووكین. بۆیه ئه‌گه‌ر یه‌كێک خۆی له‌مانه بێگه‌رد بكاته‌وه، ئه‌وا ده‌بێته ده‌فرێک بۆ ڕێزلێنان، پارسا و سوودبه‌خش بۆ گه‌وره‌كه‌ی، ئاماده بۆ هه‌موو كارێكی چاک. له هه‌وه‌سه‌كانی گه‌نجییه‌تی هه‌ڵبێ، كۆشش بكه بۆ خوداناسی و باوه‌ڕ و خۆشویستن و ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به دڵێكی پاک له په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێنه‌وه. له گفتوگۆی ناڕه‌وا و نه‌زان دووربكه‌وه، بزانه ناكۆكیی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. به‌نده‌ی په‌روه‌ردگار نابێ ناكۆک بێت، به‌ڵكو نه‌رم بێت له‌گه‌ڵ هه‌مووان، گونجاو بێت بۆ فێركردن، ئارامگرتوو بێت. ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانێی ده‌كه‌ن به دڵنه‌رمی ڕاستیان بكاته‌وه، به هیوای ئه‌وه‌ی خودا تۆبه‌كردنی ڕه‌وا ناسینیان بداتێ و له داوی شه‌یتان هۆشیان به‌خۆیاندا بێته‌وه، ئه‌وه‌ی بۆ خواستی خۆی به‌ندی كردن.
دووەم تیمۆساوس 1:2-26 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بۆیە کوڕی خۆم، تۆ بەهێز بە بەو نیعمەتەی کە لە عیسای مەسیحدایە. ئەوەی لەبەردەم چەندین شایەتدا لە منت بیستووە، بە خەڵکی دڵسۆزی بسپێرە کە لێهاتوو بن بۆ ئەوەی خەڵکی دیکەش فێربکەن. وەک سەربازێکی چاک بۆ عیسای مەسیح، لەگەڵمان بەشداری لە ئازار بکە. هیچ سەربازێک خۆی بە کاروباری ڕۆژگارەوە خەریک ناکات تاکو فەرماندەکەی ڕازی بکات. ئەگەر یەکێک پێشبڕکێ بکات، خەڵات ناکرێت ئەگەر شوێن یاسای پێشبڕکێکە نەکەوێت. جوتیاری ڕەنجدەر دەبێ یەکەم کەس بێت بەشی خۆی لە بەرهەمەکە ببات. بیربکەوە لەوەی دەیڵێم، مەسیحی خاوەن شکۆ یارمەتیت دەدات لە هەموو شتێک تێبگەیت. یادی عیسای مەسیح بکە، کە لەنێو مردووان هەستایەوە و لە نەوەی داود بوو. ئەمە پەیامی ئینجیلەکەمە، کە لە پێناویدا ئازار دەچێژم و وەک تاوانبارێک کۆت و زنجیر کراوم، بەڵام وشەی خودا کۆت ناکرێت. بۆیە بەرگەی هەموو شتێک دەگرم لەبەر ئەوانەی خودا هەڵیبژاردن، تاکو ئەوانیش ئەو ڕزگارییە بەدەستبهێنن کە بەهۆی عیسای مەسیحەوەیە، لەگەڵ شکۆی هەتاهەتایی. ئەم قسەیە ڕاستە: «ئەگەر لەگەڵیدا مردبین، لەگەڵیشی دەژین، ئەگەر دانبەخۆدا بگرین، لەگەڵیدا پاشایەتی دەکەین. ئەگەر نکۆڵی لێ بکەین، ئەویش نکۆڵیمان لێدەکات. ئەگەر دڵسۆز نەبین، ئەو هەر بە دڵسۆزی دەمێنێتەوە، چونکە ناتوانێت نکۆڵی لە خۆی بکات.» ئەمانەیان بیربخەوە و لە شەڕەقسە ئاگاداریان بکەوە لەبەردەم خودا، چونکە سوودی نییە، بەڵکو بیسەران دەڕووخێنێت. کۆشش بکە وەک کارگەرێکی بێ شەرمەزاری خۆت بسەلمێنی بۆ خودا، بە ڕێگای ڕاست وشەی ڕاستی لێک بدەیتەوە. خۆت لە قسەی هیچوپووچ بپارێزە، چونکە زیاتر و زیاتر مرۆڤ بەرەو خوانەناسی دەبات. وشەکانیان وەک لاڕەشەیە تەشەنە دەکات. لەوانە هیمینایۆس و فیلێتۆس، کە لە ڕاستی دەرچوون و دەڵێن هەستانەوە ڕوویداوە، ئیتر باوەڕی هەندێک هەڵدەگێڕنەوە. بەڵام بناغە توندەکەی خودا چەسپاوە، ئەم مۆرەی لەسەرە: ﴿یەزدان ئەوانەی هی خۆیەتی دەیانناسێت،﴾ هەروەها «ئەوەی ناوی یەزدانی لەسەرە، با لە بەدکاری دووربکەوێتەوە.» بەڵام لە ماڵێکی گەورەدا تەنها قاپوقاچاغی زێڕ و زیو نییە، بەڵکو دارینە و گڵینیش هەیە کە هەندێکیان بۆ ڕێزلێنانن و هەندێکی دیکەشیان بۆ کاروباری ئاسایین. بۆیە ئەگەر یەکێک خۆی لەمانە پاک بکاتەوە، ئەوا دەبێتە جامێک بۆ ڕێزلێنان، پیرۆز و سوودبەخش بۆ گەورەکەی، ئامادە بۆ هەموو کارێکی چاک. لە هەوەسەکانی گەنجییەتی ڕابکە، کۆشش بکە بۆ ڕاستودروستی و باوەڕ و خۆشەویستی و ئاشتی لەگەڵ ئەوانەی بە دڵێکی پاک لە مەسیحی باڵادەست دەپاڕێنەوە. لە گفتوگۆی پووچ و نەزان دووربکەوە، بزانە شەڕی لێ دەکەوێتەوە. بەندەی مەسیحی خاوەن شکۆ نابێت شەڕفرۆش بێت، بەڵکو دەبێت لەگەڵ هەمووان میهرەبان بێت، توانای فێرکردنی هەبێت، هەروەها پێویستە لە کاتی تەنگانەدا دان بەخۆیدا بگرێت. ئەوانەی بەربەرەکانێی دەکەن بە دڵنەرمی ڕاستیان بکاتەوە، بە هیوای ئەوەی خودا تۆبەکردنی ڕاستی ناسینیان بداتێ و لە داوی شەیتان هۆشیان بەخۆیاندا بێتەوە، ئەوەی بۆ ئەنجامدانی خواستی خۆی بەندی کردن.