دووەم تیمۆساوس 6:1-8
دووەم تیمۆساوس 6:1-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەبەر ئەمە وەبیرت دەهێنمەوە ئەو بەهرەیە دابگیرسێنیت کە لەدوای ئەوەی من دەستم لەسەرت دانا خودا پێی بەخشیت، چونکە خودا ڕۆحی ترسی پێمان نەبەخشیوە، بەڵکو ڕۆحی هێز و خۆشەویستی و خۆڕاگریی پێ بەخشیوین. بۆیە نە لە بەرامبەر پەیامەکە سەبارەت بە مەسیحی خاوەن شکۆمان و نە بەرامبەر بە من کە لە پێناوی ئەودا بەند کراوم هەست بە شەرمەزاری مەکە، بەڵکو لەگەڵ من و بە پشتبەستن بە هێزی خودا بەشداری لەو ئازارەدا بکە کە بەهۆی مزگێنییەوە دەیچێژیت.
دووەم تیمۆساوس 6:1-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌به‌ر ئه‌مه وه‌بیرت دێنمه‌وه به‌هره‌ی خودا هه‌ڵبگیرسێنی، ئه‌وه‌ی له تۆ دایه به ده‌ستدانانی من. چونكه خودا ڕووحی شكستهێنانی پێمان نه‌داوه، به‌ڵكو ڕووحی هێز و خۆشویستن و خۆڕاگری. بۆیه شه‌رمت به گه‌واهیی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، هه‌روه‌ها به منیش كه به‌ندكراوی ئه‌وم، به‌ڵكو به‌شداریی ئازار بكه له‌پێناوی ئینجیل، به‌گوێره‌ی هێزی خودا،