دووەم تیمۆساوس 5:1-8
دووەم تیمۆساوس 5:1-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
باوه‌ڕی بێ ڕووپامایی تۆم وه‌بیر دێته‌وه كه له تۆدایه، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار له لوئیسی نه‌نكت و ئه‌فنیكی دایكت نیشته‌جێ بوو، دڵنیام له تۆشدایه. له‌به‌ر ئه‌مه وه‌بیرت دێنمه‌وه به‌هره‌ی خودا هه‌ڵبگیرسێنی، ئه‌وه‌ی له تۆ دایه به ده‌ستدانانی من. چونكه خودا ڕووحی شكستهێنانی پێمان نه‌داوه، به‌ڵكو ڕووحی هێز و خۆشویستن و خۆڕاگری. بۆیه شه‌رمت به گه‌واهیی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، هه‌روه‌ها به منیش كه به‌ندكراوی ئه‌وم، به‌ڵكو به‌شداریی ئازار بكه له‌پێناوی ئینجیل، به‌گوێره‌ی هێزی خودا،
دووەم تیمۆساوس 5:1-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
باوەڕی بێ دووڕوویی تۆم وەبیر دێتەوە کە یەکەم جار لە ناخی لوئیسی داپیرەت و یونیکی دایکتدا نیشتەجێ بوو، دڵنیام لە تۆشدایە. لەبەر ئەمە وەبیرت دەهێنمەوە ئەو بەهرەیە دابگیرسێنیت کە لەدوای ئەوەی من دەستم لەسەرت دانا خودا پێی بەخشیت، چونکە خودا ڕۆحی ترسی پێمان نەبەخشیوە، بەڵکو ڕۆحی هێز و خۆشەویستی و خۆڕاگریی پێ بەخشیوین. بۆیە نە لە بەرامبەر پەیامەکە سەبارەت بە مەسیحی خاوەن شکۆمان و نە بەرامبەر بە من کە لە پێناوی ئەودا بەند کراوم هەست بە شەرمەزاری مەکە، بەڵکو لەگەڵ من و بە پشتبەستن بە هێزی خودا بەشداری لەو ئازارەدا بکە کە بەهۆی مزگێنییەوە دەیچێژیت.