دووەم تیمۆساوس 11:1-16
دووەم تیمۆساوس 11:1-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌ی من بۆی ده‌ستنیشان كرام به بانگه‌وازده‌ر و په‌یامبه‌ر و فێرگه‌ری نه‌ته‌وه‌كان. له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش ئه‌م ئازارانه ده‌چێژم، به‌ڵام شه‌رم ناكه‌م، چونكه ده‌زانم باوه‌ڕم به كێ هێناوه، دڵنیام ئه‌و ده‌توانێ پارێزگاری سپارده‌كه‌م بكات تا ئه‌و ڕۆژه. دوای په‌ندی ئه‌و وشه دروستانه بكه‌وه كه له منت بیستووه، له باوه‌ڕ و خۆشویستن له ئیشۆعی مه‌سیحدا. سپارده چاكه‌كه به ڕووحی پارسا بپارێزه كه تیاماندا نیشته‌جێیه. تۆ ئه‌مه ده‌زانی، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ئاسیادان لێم هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه، له‌وانه فیجلۆس و هرمۆجینیس. په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی بداته خێزانی ئۆنیسیفۆرس، چونكه زۆر جار منی حه‌ساندوه‌ته‌وه و شه‌رمی به زنجیرم نه‌بووه.
دووەم تیمۆساوس 11:1-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆ ئەم مزگێنییە بە مزگێنیدەر و نێردراو و مامۆستا دەستنیشان کرام. لەبەر ئەم هۆیەش ئەم ئازارانە دەچێژم، بەڵام شەرمی پێوە ناکەم، چونکە دەزانم باوەڕم بە کێ هێناوە، دڵنیام مەسیح دەتوانێ پارێزگاری سپاردەکەم بکات هەتا ئەو ڕۆژە. بەدوای ئەو فێرکردنە دروستە بکەوە کە لە منت بیستووە، بیکە سەرمەشقی ژیانت، لەگەڵ ئەو باوەڕ و خۆشەویستییەی کە لە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیحدا هەیە. سپاردە چاکەکە بە ڕۆحی پیرۆز بپارێزە کە تیاماندا نیشتەجێیە. ئەمە دەزانی، هەموو ئەوانەی لە ئاسیادان وازیان لێ هێنام، لەوانە فیگەلۆس و هەرمۆگینیس. با مەسیحی باڵادەست بەزەیی بە خێزانی ئۆنیسیفۆرۆسدا بێتەوە، چونکە زۆر جار ورەی بەرز کردومەتەوە و شەرمی بە کۆت و زنجیرم نەبووە،