دووەم سالۆنیکی 1:2-3
دووەم سالۆنیکی 1:2-3 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیتر برایان، ده‌رباره‌ی هاتنه‌وه‌ی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان و كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵیدا، داواتان لێ ده‌كه‌ین تاكو خێرا هزرتان نه‌هه‌ژێت و نه‌ترسن، نه به ڕووحێک، نه به وشه‌یه‌ک، نه به په‌یامێک وه‌ک له ئێمه‌وه بێت، بڵێت ڕۆژی مه‌سیح هاتووه. به هیچ شێوه‌یه‌ک كه‌س هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ چونكه ئه‌و ڕۆژه نایێت، ئه‌گه‌ر پێشتر هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه نه‌یێت و مرۆڤی سه‌رپێچی ده‌رنه‌كه‌وێت، ڕۆڵه‌ی له‌ناوچون،
دووەم سالۆنیکی 1:2-3 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئیتر خوشکان و برایان، دەربارەی هاتنەوەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان و کۆبوونەوەمان لەگەڵیدا، داواتان لێ دەکەین خێرا بیرتان نەهەژێت و نەترسن لەوەی کە دەڵێن ڕۆژی یەزدان هاتووە، بە پشتبەستن بە بینینی ڕۆحی، پەیامی زارەکی، یان بە نامەیەک کە دەڵێن گوایە لە ئێمەوەیە. بە هیچ شێوەیەک کەس هەڵتاننەخەڵەتێنێ، چونکە ئەو ڕۆژە نایەت ئەگەر پێشتر هەڵگەڕانەوە نەیەت و مرۆڤی سەرپێچی، واتا کوڕی وێرانبوو دەرنەکەوێت،