دووەم سالۆنیکی 9:1-12
دووەم سالۆنیکی 9:1-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وانه به له‌ناوچوونی جاویدانی سزا ده‌درێن، دوور له ئاماده‌گی په‌روه‌ردگار و شكۆی تواناكه‌ی، كاتێ له‌و ڕۆژه‌دا دێته‌وه، تاكو له پارساكانی شكۆدار بێت و ببێته سه‌رسامی له‌نێو هه‌موو باوه‌ڕداران، چونكه له‌لای ئێوه گه‌واهیدانمان باوه‌ڕی پێ كرا. هه‌رده‌م نوێژتان بۆ ده‌كه‌ین، تاكو خودامان واتان لێ بكات شایانی بانگه‌وازه‌كه‌ی بن، هه‌موو ئاره‌زوویه‌ک بۆ چاكه و ئه‌و كرداره‌ی به باوه‌ڕه ده‌كرێت به هێزه‌وه ته‌واو بكات، تاكو ناوی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان له ئێوه‌دا شكۆدار بێت و ئێوه‌ش له‌ودا، به به‌خششی خوداوه‌ندمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار.
دووەم سالۆنیکی 9:1-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوانە بە لەناوچوونی هەتاهەتایی سزا دەدرێن، دوور لە ئامادەبوونی مەسیح و شکۆی تواناکەی، کاتێک لەو ڕۆژەدا دێتەوە، تاکو لەلایەن گەلە پیرۆزەکەیەوە ستایش بکرێت و ببێتە جێی سەرسامی لەنێو هەموو ئەوانەی باوەڕیان هێناوە، چونکە لەلای ئێوە شایەتییەکەمان باوەڕی پێ کرا. هەردەم نزاتان بۆ دەکەین، تاکو خودامان واتان لێ بکات شایانی بانگەوازەکەی بن، هەموو ئارەزووێک بۆ چاکە و ئەو کردارەی لە باوەڕەوە سەرچاوە دەگرێت بە هێزەوە تەواوی بکات، بۆ ئەوەی ناوی عیسای خاوەن شکۆمان بەهۆی ئێوەوە شکۆدار بێت و ئێوەش بەهۆی ئەوەوە شکۆدار بن، بەگوێرەی نیعمەتی خودامان و عیسای مەسیحی باڵادەست.