دووەم ساموئێل 1:9-6
دووەم ساموئێل 1:9-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
داود پرسی: «ئایا کەسێک هەیە لە بنەماڵەی شاول هێشتا لە ژیاندا مابێت، بۆ ئەوەی لە پێناوی یۆناتاندا چاکەیەکی لەگەڵدا بکەم؟» بەندەیەکی ماڵی شاول هەبوو ناوی چیڤا بوو، بانگیان کرد بۆ لای داود، ئیتر پاشا پێی گوت: «تۆ چیڤایت؟» ئەویش گوتی: «بەڵێ، منی خزمەتکارتم.» پاشاش گوتی: «ئایا کەسێک نییە لە بنەماڵەی شاول هێشتا مابێت، بۆ ئەوەی چاکەی خودای لەگەڵدا بکەم؟» چیڤاش بە پاشای گوت: «کوڕێکی یۆناتان هەیە کە هەردوو قاچی شەلە.» پاشاش پێی گوت: «لەکوێیە؟» چیڤاش بە پاشای گوت: «لە ماڵی ماکیری کوڕی عەمیێلە لە لۆدەڤار.» ئینجا داودی پاشا ناردی و لە ماڵی ماکیری کوڕی عەمیێلەوە لە لۆدەڤار هێنایەوە. کاتێک مەفیبۆشەتی کوڕی یۆناتانی کوڕی شاول هات بۆ لای داود، بە ڕوودا کەوت و کڕنۆشی برد. داودیش گوتی: «مەفیبۆشەت؟» ئەویش وەڵامی دایەوە: «بەڵێ، لە خزمەتدام.»
هاوبەشی بکە
دووەم ساموئێل 9 بخوێنەوە