دووەم ساموئێل 2:23-5
دووەم ساموئێل 2:23-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ڕۆحی یەزدان لە ڕێگەی منەوە دوا، وشەکەشی لەسەر زمانم بوو. خودای ئیسرائیل فەرمووی، تاشەبەردەکەی ئیسرائیل لەگەڵ من دوا: ”کاتێک کەسێک بە ڕاستودروستی فەرمانڕەوایەتی خەڵک دەکات، کاتێک بە لەخواترسییەوە فەرمانڕەوایەتی دەکات، ئەوا وەک ڕووناکی بەیانە لە کاتی خۆرهەڵاتن لە بەیانییەکی ساماڵ، وەک ڕووناکی بێگەردی پاش بارانە کە گیای تازە لە زەوییەوە دەهێنێتە دەرەوە.“ «ئایا ماڵەکەم لەلای خودا بەم جۆرە نییە؟ پەیمانێکی هەتاهەتایی لەگەڵ بەستووم، کە لە هەموو ڕووێکەوە ڕێکوپێک و مسۆگەرە. ئەی هەموو ڕزگاری و ئارەزووێکم ناهێنێتە دی؟
هاوبەشی بکە
دووەم ساموئێل 23 بخوێنەوە