دووەم پەترۆس 15:3-17
دووەم پەترۆس 15:3-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بزانن كه پشوودرێژی په‌روه‌ردگارمان ڕزگارییه، وه‌ک پۆڵۆسی برای خۆشه‌ویستمان به‌گوێره‌ی ئه‌و داناییه‌ی پێی دراوه بۆی نووسین، وه‌ک له هه‌موو په‌یامه‌كانی ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه دوواوه، ئه‌وه‌ی هه‌ندێک شتی تێدایه گرانه بۆ تێگه‌یشتن، نه‌زان و نه‌چه‌سپاوه‌كان وه‌ک سیپاره‌كانی دیكه ده‌شێوێنن، بۆ له‌ناوچوونی خۆیان. بـۆیـه خـۆشـه‌ویـسـتـان، چـونـكـه ئـێـوه لـه‌پـێـشـا ده‌زانـن، ئـاگـاداری خـۆتـان بـن، نه‌وه‌ک به گومڕایی خراپه‌كاران چه‌واشه بن و له چه‌سپاوی خۆتان بكه‌ون.
دووەم پەترۆس 15:3-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بزانن کە پشوودرێژی پەروەردگارمان هەلێکە بۆ ڕزگاری، وەک پۆڵسی برای خۆشەویستمان بەگوێرەی ئەو داناییەی خودا پێیداوە بۆی نووسین. ئەو لە هەموو نامەکانیدا لەبارەی ئەم شتانەوە دواوە، ئەوەی هەندێک شتی تێدایە گرانە بۆ تێگەیشتن کە نەزان و نەچەسپاوەکان، وەک نووسراوە پیرۆزەکانی دیکە، بۆ لەناوچوونی خۆیان دەیشێوێنن. بۆیە خۆشەویستان، چونکە ئێوە لەپێشدا دەزانن، ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک بە خراپەی سەرپێچیکاران چەواشە بن و لە چەسپاوی خۆتان بکەون.