دووەم پەترۆس 14:3-16 - Compare All Versions
دووەم پەترۆس 14:3-16 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
بۆیه خۆشه‌ویستان، كه چاوه‌ڕێی ئه‌مه ده‌كه‌ن، تێبكۆشن بۆ ئه‌وه‌ی بێ گڵاوی و بێ گله‌یی له ئاشتیدا له‌لای ئه‌و ببینرێن. بزانن كه پشوودرێژی په‌روه‌ردگارمان ڕزگارییه، وه‌ک پۆڵۆسی برای خۆشه‌ویستمان به‌گوێره‌ی ئه‌و داناییه‌ی پێی دراوه بۆی نووسین، وه‌ک له هه‌موو په‌یامه‌كانی ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه دوواوه، ئه‌وه‌ی هه‌ندێک شتی تێدایه گرانه بۆ تێگه‌یشتن، نه‌زان و نه‌چه‌سپاوه‌كان وه‌ک سیپاره‌كانی دیكه ده‌شێوێنن، بۆ له‌ناوچوونی خۆیان.
دووەم پەترۆس 14:3-16 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
خۆشەویستان، کە چاوەڕێی ئەو شتە دەکەن، تێ‌بکۆشن بۆ ئەوەی بێ لەکەیی و بێ گلەیی لە ئاشتیدا لەلای ئەو بدۆزنەوە. بزانن کە پشوودرێژی پەروەردگارمان هەلێکە بۆ ڕزگاری، وەک پۆڵسی برای خۆشەویستمان بەگوێرەی ئەو داناییەی خودا پێیداوە بۆی نووسین. ئەو لە هەموو نامەکانیدا لەبارەی ئەم شتانەوە دواوە، ئەوەی هەندێک شتی تێدایە گرانە بۆ تێگەیشتن کە نەزان و نەچەسپاوەکان، وەک نووسراوە پیرۆزەکانی دیکە، بۆ لەناوچوونی خۆیان دەیشێوێنن.