دووەم پەترۆس 11:3-18
دووەم پەترۆس 11:3-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه هه‌موو ئه‌و شتانه هه‌ڵده‌وشێنه‌وه، ئیتر پێویسته ئێوه چ جۆره مرۆڤێک بن؟ ده‌بێت به پارسایی و له‌خواترسیدا ڕه‌فتار بكه‌ن، چاوه‌ڕوانی ڕۆژی خودا بكه‌ن و داوای هاتنی خێرای بكه‌ن، چونكه تیایدا ئاسمانان گڕده‌گرن و هه‌ڵده‌وشێنه‌وه، توخمه‌كانیش به سووتان ده‌توێنه‌وه. به‌ڵام به‌گوێره‌ی به‌ڵێنه‌كه‌ی ئێمه چاوه‌ڕوانی ئاسمانانێكی نوێ و زه‌ویه‌كی نوێین، كه بێتاوانی تیایدا نیشته‌جێیه. بۆیه خۆشه‌ویستان، كه چاوه‌ڕێی ئه‌مه ده‌كه‌ن، تێبكۆشن بۆ ئه‌وه‌ی بێ گڵاوی و بێ گله‌یی له ئاشتیدا له‌لای ئه‌و ببینرێن. بزانن كه پشوودرێژی په‌روه‌ردگارمان ڕزگارییه، وه‌ک پۆڵۆسی برای خۆشه‌ویستمان به‌گوێره‌ی ئه‌و داناییه‌ی پێی دراوه بۆی نووسین، وه‌ک له هه‌موو په‌یامه‌كانی ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه دوواوه، ئه‌وه‌ی هه‌ندێک شتی تێدایه گرانه بۆ تێگه‌یشتن، نه‌زان و نه‌چه‌سپاوه‌كان وه‌ک سیپاره‌كانی دیكه ده‌شێوێنن، بۆ له‌ناوچوونی خۆیان. بـۆیـه خـۆشـه‌ویـسـتـان، چـونـكـه ئـێـوه لـه‌پـێـشـا ده‌زانـن، ئـاگـاداری خـۆتـان بـن، نه‌وه‌ک به گومڕایی خراپه‌كاران چه‌واشه بن و له چه‌سپاوی خۆتان بكه‌ون. به‌ڵكو له به‌خشش و ناسینی په‌روه‌ردگار و ڕزگاریده‌رمان ئــیــشــۆعــی مــه‌ســیــح گــه‌شــه بــكــه‌ن. شكۆی ئێستا و تاهه‌تایه بـــۆ ئــــه‌وه. ئامین.
دووەم پەترۆس 11:3-18 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کە هەموو ئەو شتانە لەناوبچن، ئیتر پێویستە ئێوە چ جۆرە کەسانێک بن؟ دەبێت بە پیرۆزی و لەخواترسی بژین، چاوەڕوانی ڕۆژی خودا دەکەن و پەلە لە هاتنی دەکەن، چونکە تێیدا ئاسمان بە ئاگر لەناودەچێت، توخمەکانیش بە سووتان دەتوێنەوە. بەڵام بەگوێرەی بەڵێنەکەی، ئێمە چاوەڕوانی ئاسمانی نوێ و زەوی نوێین، کە ڕاستودروستی تێیدا نیشتەجێیە. خۆشەویستان، کە چاوەڕێی ئەو شتە دەکەن، تێ‌بکۆشن بۆ ئەوەی بێ لەکەیی و بێ گلەیی لە ئاشتیدا لەلای ئەو بدۆزنەوە. بزانن کە پشوودرێژی پەروەردگارمان هەلێکە بۆ ڕزگاری، وەک پۆڵسی برای خۆشەویستمان بەگوێرەی ئەو داناییەی خودا پێیداوە بۆی نووسین. ئەو لە هەموو نامەکانیدا لەبارەی ئەم شتانەوە دواوە، ئەوەی هەندێک شتی تێدایە گرانە بۆ تێگەیشتن کە نەزان و نەچەسپاوەکان، وەک نووسراوە پیرۆزەکانی دیکە، بۆ لەناوچوونی خۆیان دەیشێوێنن. بۆیە خۆشەویستان، چونکە ئێوە لەپێشدا دەزانن، ئاگاداری خۆتان بن، نەوەک بە خراپەی سەرپێچیکاران چەواشە بن و لە چەسپاوی خۆتان بکەون. بەڵکو لە نیعمەت و ناسینی عیسای مەسیحی ڕزگارکەر و پەروەردگارماندا گەشە بکەن.